فه‌ڕه‌نساییه‌كان ماكڕۆنیان كرد به هه‌شته‌مین سه‌رۆكی كۆماری پێنجه‌م

پاریس-KDP.info- به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان، فه‌ڕه‌نساییه‌كان ئه‌م ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه‌یه، به ڕێژه‌ی 65،5 له‌سه‌دی كۆی ده‌نگه‌كان، كاندیدی بزووتنه‌وه‌ی ''به‌ره‌و پێشه‌وه'' (ئیمانوێل ماكڕۆن)یان به سه‌رۆكی هه‌شته‌مین سه‌رۆكی كۆماری پێنجه‌م هه‌ڵبژارد.
له‌م پێشبڕكێی سه‌رۆكایه‌تیی فه‌ڕه‌نسادا، كاندیدی به‌ره‌ی نیشتیمانی توندڕۆ (ماریان لوپێن) به ڕێژه‌ی 34،5ی كۆی ده‌نگی ده‌نگده‌ران له ململانێی پۆستی سه‌رۆكایه‌تیدا له‌گه‌ڵ (ماكڕۆن)ی 39ساڵ كرایه ده‌ره‌وه.




