"چه‌کداره شیعه‌کان تاوانی گه‌وره دژ به دانیشتووانی مووسڵ ئه‌نجام ده‌ده‌ن"

مووسڵ-KDP.info- له ڕاپۆرتێکدا که سایتی دژه‌شه‌ڕی ئه‌مەریکا ئاماده‌ی کردووە، هاتووە که چه‌کداره شیعه‌کان شه‌ڕی ئازادکرنه‌وه‌ی مووسڵ‌یان به‌کار هێناوه بۆ تۆڵه‌سەندنه‌وه له سوننه‌کان.
له ڕاپۆرته‌که‌دا هاتووه، شه‌ڕی ئازادکردنه‌وه‌ی مووسڵ له ده‌ستی داعش زۆر به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو له لایه‌ن میلیشیا شیعه‌کانه‌وه به‌کار هاتووه بۆ تۆڵه‌سەندنه‌وه له سوننه‌کان، چ له کاتی شه‌ڕه‌که‌دا، چ له داگیرکردنی ئه‌و شوێنانە‌دا، که ئازاد کراون. ئه‌مه‌ش، وای کردووه که سکاڵا له‌ده‌ست کرده‌وه‌کانی ئه‌و چه‌کدارانه بکرێت کە شه‌ڕی تائیفی دەورووژێنن، شیعەکان کردەوەی وەک ڕفاندن، کوشتن، تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و زۆر به‌ئاشکرا دزینی موڵکی سوننه‌کان ئەنجام دەدەن.
به پێی ڕاپۆرته‌که، حکوومه‌تی عێراق به به‌رده‌وامی ڕه‌تی کردووه‌ته‌وه، که شیعەکان ئه‌و تاوانانه‌یان کردبێت و به‌ڵێنی داوه کۆنترۆڵیان بکات. به‌ڵام به‌ڵێنی کرداریی ئه‌وه بوو، که ئه‌و میلیشیایانه له‌و شارانه دوور بخرایه‌تنه‌وه، کەچی هه‌رگیز پلانی چوونه ده‌ره‌وه دانانێن. میلیشیا شیعه‌کان به به‌رفراوانی له مووسڵدا هه‌ن.
میلیشیاکان له‌و ڕێگایانەدا که ده‌وری شاری مووسڵ‌یان داوه به به‌رفراوانی بڵاو بوونه‌ته‌وه و ڕێگاکان پڕن له بازگه‌ی چه‌کداره‌کان، زۆربه‌ی دانیشتووانه سوننه‌کان و ئه‌وانەیشی که هه‌ڵدێن، ده‌ترسن ئه‌و چه‌کداره شیعانه تۆڵه‌یان لێ بکه‌نه‌وه.
تا ئێستا، ئه‌و بازگانه‌ی که دانراون زۆربه‌یان بۆ ئه‌وه‌ن ئه‌و خه‌ڵکه بێزار بکه‌ن، که له مووسڵ ڕاده‌که‌ن. بە پێی سەرچاوەکەی ئەمەریکا، ئه‌و میلیشیایانه هیچ جیاوازییه‌ک له نێوان ئه‌ندامی گرووپی داعش و دانیشتووانه سوننه‌کاندا ناکه‌ن. بۆیه ئه‌و پرسه ده‌بێ به گرفتی درێژخایه‌نی شاری مووسڵ و گرفتی سه‌ره‌کیی شاره‌که له دوای شه‌ڕی داعش.




