٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

چیرۆکی شووکردنی فەرمانبەرێکی FBI بە گەورەتیرۆریستێک بەم شێوەیە بووە

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info-  لەنێو داعشدا بە (ئەبو تەڵحەی ئەڵمانیایی) ناسراوە و تیرۆریستێکی ناودارە. ئەو گورانیبێژی ڕاپی ئاڵمانیایی بووە، ئەو لە گرتەگەلی ڤیدیۆییی قێزەوندا سەری قوربانیان دەپەڕێنێ و بڵاویان دەکاتەوە.

(دێنیس کاسپێر) ناوە ڕاستینەکەی ئەو گەورەتیرۆریستەیە کە بە (ئەبو تەڵحەی ئەڵمانیایی) ناسراوە، هاووڵاتیی ئەڵمانیایە و بە تۆمەتی ئەوەی تیرۆریستێکی جیهانییە، لەلایەن ئەمەریکاوە بە ئامانج گیراوە.

 


(کاسپێر) لەو هێرشە مووشەکییە ڕزگاری بوو کە لە ٢٠١٥ـدا بەریان کەوت؛ گوایە ئەو هێشتا زیندووە و لە یەکێک لەو جێیانەیە کە لە بن دەستی داعشدا ماون. بەڵام ئەوەی کە هێشتا ئاشکرا نەبووە ئەوەیە کە، فەرمانبەرێکی دەستگای پۆلیسی فیدراڵیی ئەمەریکا-FBI- کە زۆر بڕواپێکراو بووە و ڕێپێدراوی باڵای نهێنی بووە، درۆی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکەی کردووە و بە نهێنی چووەتە سووریا، لەوێ و بۆ ماوەیەکی کەم شووی بە (کاسپێر)ی گەورەتیرۆریست کردووە.
(دانیێللا گرین) دواجار بووە بە ژنی ئەو تیرۆریستەی داعش کە لێکۆڵینەوەی لە کەیسی ئەودا کاری کردووە. (گرین) کە بە خیانەت دادگایی کرا و، تەنیا دوو ساڵ سزای زیندانی بەسەردا سەپێندرا و ئەو ئێستا ئازاد کراوە.
تۆڕی ڕاگەیاندنی سی ئێن ئێن کە ویستوویەتی قسەی لەگەڵدا بکەن، پێی گوتوون، ناتوانێ قسەیان بۆ بکات، چونکە خانەوادەکەی دەکەونە مەترسییەوە.
(گرین) کە پێشتر هاوسەری هەبووە، گوتوویەتی بۆ سەردانی خانەوادەکەی دەچێتە ئەڵمانیا، بەڵام دواجار چووەتە ئیستانبووڵ و لەوێیشەوە بۆ غازی عەنتاب و ئینجا بە هاوکاریی ئەو گەورەتیرۆریستە و بە شێوەی نهێنی گەیێندراوەتە سووریا.
(گرین) کە دەگاتە سووریا و بۆ ماوەیەک لە ناوچەی ژێر دەستەڵاتی داعشاندا دەمێنێتەوە، رای دەگۆڕێ و لە یەکێک لە نامەکانیدا کە بۆ ئەمەریکای ناردوون نووسیویەتی "من پێشتر لاواز بووم، هەموو شتێکم تێک‌دا"، ڕۆژی دواتریش نووسیویەتی "ڕۆیشتم و ناتوانم بگەڕێمەوە، من لە سووریام، لە ژینگەیەکی زۆر سەختدام، نایشزانم تا کەی بەرگەی ئەم دۆخە دەگرم، بەڵام ئەمە گرینگ نییە، هەڵبەت زۆر دواکەوتم.."
ئەو فەرمانبەرە بڕواپێکراوەی پێشووی پۆلیسی فیدراڵیی ئەمەریکا هەروەها نووسیویەتی "کاتێ دەرفەتم دەبێ دەگەڕێمەوە، ڕەنگە ساڵانێکی زۆر لە زینداندا بەڕێ بکەم، بەڵام ژیان خۆی وایە."
لە ئۆگەستی ساڵی ٢٠١٤، (دانیێللا گرین) چووە نێو داعشەوە لە سووریا، هەر کە گەیشتەوە ئەمەریکایس دەستبەجێ دەستبەسەر کرا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار