''ڕژێمی ئه‌سه‌د کارگە کیمیاییه‌که‌ی به ده‌سته‌وه نه‌داوه''

ئاژانسەکان-KDP.info- جه‌نه‌ڕاڵێکی پێشووی سوپای سووریا ڕایگه‌یاند، ڕژێمی ئه‌سه‌د له سووریا ته‌واوی جبه‌خانه کیمیاییه‌که‌ی له ساڵی ٢٠١٤دا به‌ده‌سته‌وه نه‌داوه.
ئه‌و جه‌نه‌ڕاڵه ناوی (زاهر له‌لسه‌قاته) و به‌رله‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی به‌جێ بێڵێت، له هێزی سه‌ربازیی سووریادا سه‌رۆکایه‌تیی به‌شی کاروباری کیمیایی کردووه.
به‌پێی لێدوانێکی ئه‌و جه‌نه‌ڕاڵه بۆ تیلیگرافی به‌ریتانی، تا ئێستا ڕژێمی (بەشار ئه‌سه‌د) سه‌دان ته‌ن چه‌کی کیمیایی له بن ده‌ستدایه. ئه‌و ئاشکرای ده‌کات، که له ساڵی ٢٠١٤دا ڕژێمی (ئه‌سه‌د) ددانی به‌وه‌دا نا، که ١٣٠٠ ته‌ن چه‌کی کیمیایی هه‌یه، به‌ڵام له ڕاستیدا دوو ئه‌وه‌نده‌ی هه‌یه و لانیکه‌م ٢٠٠٠ ته‌نی هه‌بووه، جگه له سه‌دان ته‌ن گازی کیمیاییی جۆری ئەو گازەی له هێرشه‌که‌ی خانشه‌یخووندا به‌کاری هێنا.




