سەرکردەیەکی پەکەکە: ئێمە لەگەڵ دابەشبوونی تورکیادا نین

ههولێر-KDP.info- سەرکردەیەکی پەکەکە ڕایگەیاند، حزبەکەی لەگەڵ دابەشکردنی تورکیادا نییە.
لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی ستێرکی حزبەکەی، (مستەفا کاراسو) ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتیی پەکەکە ڕایگەیاند، ''ئامانجی ئێمە پارچەپارچەکردنی خاکی تورکیا نییە و دەمانەوێت لە وڵاتێکی دیموکراتیدا بژین.''
(کاراسو) لە لێدوانەکەیدا ئەو تۆمەتانەی ڕەت کردەوە کە باس لە هەوڵدانی پەکەکە دەکەن بۆ دابەشکردنی تورکیا و لەو بارەیەوە گوتی، ''دەبێ هەوڵەکانمان لە پێناو ئەوەدا بێت کە ڕێگا نەدەین تورکیا دابەش بکرێت و ئەگەر دیموکراسی هەبێت، گەلی کورد بە ئاسوودهیی دەتوانێت لە تورکیادا بژیت.''




