بۆ لێکۆڵینه‌وه له به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی له‌لایه‌ن ئه‌سه‌ده‌وه، تیمێکی شاره‌زایان گه‌یشتنه تورکیا

هه‌ولێر-KDP.info- ئاژانسی ڕۆیته‌رز بڵاوی کرده‌وه، بۆ لێکۆڵینه‌وه له به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی و تاقیکردنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌که‌ی به‌کار هاتووه، تیمێکی ڕێکخراوی جیهانی دژه‌چه‌کی کیمیایی که نووسینگه‌ی له لاهایه گه‌یشتنه تورکیا.
ئاژانسه‌که، ئاماژه‌ی به‌وه کردووه ئه‌و تیمه تایبه‌ته له شاری لاهایه‌وه سه‌ردانی وڵاتی تورکیایان کردووه له وێوه لێکۆڵینه‌وه له نموونه‌ی چه‌که به‌کارهاتووه‌که ده‌که‌ن و، چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ ڕزگاربووانی هێرشه‌که‌ی خان شه‌یخوون ده‌که‌ن که تیایا 87 که‌س گیانیان له ده‌ست دا که 11 یان منداڵ بوون.
وێنه‌ی منداڵه‌کان، سه‌رنجی دنیای ڕاکێشا، به‌جۆرێک هه‌نگاوێکی وای نا که له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌کانی پێشتری یه‌کی نه‌ده‌گرته‌وه‌و له وه‌ڵامی ئه‌و هێرشه‌دا 59 مووشه‌کی هاوێشته ئه‌و بنکه سه‌ربازیییه‌ی که گومان ده‌کرێ هێرشه‌که له‌وێوه کرابێ. به‌وته‌ی وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا، به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌وه توانیوویانه 20% ی فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی سووریا له‌ناو ببه‌ن.




