٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەنجوومەنی پارێزگای نه‌ینه‌وا، ملیارێك دیناری بۆ ھاوكاریكردنی ئازادكراوانی ئێزدی تەرخان كرد

سەرچاوە: KDP.info


مووسڵ -KDP.info- سەرۆكی لیستی برایەتی و پێكەوەژیان لە ئەنجوومەنی پارێزگای نه‌ینه‌وا دەڵێ، ئەنجوومەنی پارێزگا بودجەی خۆی پەسەند كردووە، كە بەشێكی بۆ ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ھەرێم تەرخان دەكرێت و، ملیارێكیش بۆ كچ و ژنانی ئێزدی ئەوانەی لە دەست داعش رزگار كراون، تەرخان كراوە.

(سەیدۆ چەتۆ)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، "ئەنجوومەنی پارێزگای نه‌ینه‌وا لە دواكۆبوونەوەی خۆیدا بودجەی پارێزگای نه‌ینه‌وای بۆ ئەمساڵ پەسەند كردووە كە 51ملیار دینارە و، بڕیارە بەشێك لەو بودجەیە بۆ ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ھەرێم لە شنگال تا دەگاتە مەخموور تەرخان بكرێت، بەڵام تا ئێستا دیاری نەكراوە".

(چەتۆ) گوتیشی، چەند پڕۆژەیەك بەو پارەیە لە شنگال ئەنجام دەدرێن، لەوانە نۆژەنكردنەوەی نەخۆشخانەی شنگال و رێگاوبان و پڕۆژەی ئاو و كارەبا و چەند پڕۆژەیەكی دیكە.
سەرۆكی لیستی برایەتی و پێكەوەژیان ده‌شڵێ، "لەو دجەیەی 2017ـی پارێزگاكه‌، ملیارێك دینار بۆ كچان و ژنانی ئێزدی تەرخان كراوە بۆ ئەوەی وەكو ھاوكاری بەسەریاندا دابەش بكرێت، بۆیە ھەر كاتێك بودجەمان بە دەست گەییشت، دەست دابەشكردنی ئەو پارەیە دەكرێت".

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار