٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سەرچاوەیەک: مووسڵ بێ خاوەنە.. حەشدی شەعبی وا تاڵانی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

 

مووسڵ-KDP.info-  سەرچاوەیەکی بەرپرس لە ناوچەکە ئاشکرای کرد، رۆژ بەرۆژ دۆخی پارێزگای نەینەوا ئاڵۆزتر دەبێت و ئەو حەشدانەیش کە لەناو مووسڵن، وا خەریکی  تاڵانین.

(شێخ محیەدین مزووری) بەرپرسی پەیوەندییەکانی لقی١٤ی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ، جەخت دەکاتەوە لە شێواندنی دۆخی مووسڵ و دەڵێ، "ھیچ ھێزێک گوێ لە ھێزەکانی دیکە ناگرێت؛ ئەو حەشدانەش لەناو مووسڵ ھەنە، دەستیان کردووە بە تاڵانکردن، ئەو ئۆتۆمبێل و مۆلیدە و کەلوپەلانەی کە سودیان ھەیە بۆیان، بۆیاغخی دەکەن تا نەناسرێتەوە و بۆ دەرەوەی مووسڵی دەبەن."

(مزووری) بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوتیشی، "بۆ ئەوەی مووسڵ وا بەبێ خاوەنی نەمێنێتەوە، باسترین ڕێچارە گەڕنەوەیە بۆ پێشنیازی (سەرۆک بارزانی) کە رێککەوتنێکی سیاسییە لەنێوان لایەنە سەرەکییەکانی ئەو پارێزگایە و پێکھاتانی کە لە مووسڵ کاریگەرییان ھەیە، ئەگەرنا بەھیچ شێوەیەک دۆخی مووسڵ باش نابێتەوە."

بڵند ئیبراھیم  

هەواڵی پەیوەندیدار