کۆمسیۆنی ئەورووپا هاوکاریی ژنانی ئاوارە دەکات
_-_Copy__2017_04_10_h15m19s1__HK.jpg)
ئاژانسەکان-KDP.info- کۆمسیۆنی ئه‌ورووپا ٥ ملیۆن یۆرۆ ده‌به‌خشێت بۆ چاره‌سه‌ریی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی به‌هۆی شه‌ڕه‌وه تووشی کێشه‌ی ته‌ندروستی هاتوون.
به‌شی پاراستنی مه‌ده‌نیی کۆمسیۆنی ئه‌ورووپایی و ئۆپه‌راسیۆنی هاوکاریی مرۆیی، ٥ ملیۆن یۆرۆ ده‌به‌خشن به ئاژانسی دانیشتووانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان (یوئێن ئێف پی ئه‌ی) تا چاره‌سه‌ریی پزیشکی پێشکه‌ش بکه‌ن به‌و کچ و ژنانه‌ی به‌هۆی شه‌ڕه‌وه له عێراق تووشی کێشه‌ی ته‌ندروستی و ده‌روونی هاتوون.
یوئێن ئێف پی ئه‌ی، له به‌یاننامه‌یه‌کدا به‌خشینی ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی، پاره‌که فریاگوزاریی ڕزگارکردنی ژیان و چاره‌سه‌ریی پزیشکی ده‌گرێته‌وه، له‌و ناوچانه‌ی که له بنده‌ستی داعش ڕزگار کراون. دەشڵێت، به یارمه‌تیی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا، سندووقه‌کە هاوکاریی ته‌ندروستیی گرفته‌کانی له‌دایکبوون پێشکه‌ش به ٧٠٠ هه‌زار ژن ده‌کات. ئێستا ١٢٠ هه‌زار ژن و کچی دیکه ئاواره بوون، ده‌توانرێت هاوکاریی ته‌ندروستیی سه‌ره‌تایی و که‌لوپه‌لی پێویستییان بۆ دابین بکرێت. جگه له‌مه‌ش، ده‌ڵێت: ''ئه‌و هاوکارییه یارمه‌تیمان ده‌دات تا ٣ نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایکبوونی گه‌ڕۆک بۆ ئاواره‌کان دروست بکه‌ین.''




