نووسەرێکی ئەمەریکایی: دوای داعش میلیشیا شیعەکان لە عێراق دەبنە هەڕەشە

ئاژانسەکان-KDP.info- نووسەرێکی ئەمەریکایی دەڵێت، میلیشیاکانی عێراق دوای نەمانی داعش دەبنە مەترسی، چونکە حکوومەتی عێراق نە دەیەوێت و نە دەشتوانێت کۆنتڕۆڵیان بکات.
(جه‌یسۆن دیتس)، نووسه‌رێکی ئه‌مریکایییە، له سایتی جه‌نگاوه‌ره دێرینه‌کاندا بابه‌تێکی بڵاوکردووەتەوە به ناونیشانی ''په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ڕه‌شه‌ی میلیشیا شیعه‌کان له‌دوای ته‌واوبوونی داعش، گه‌وره ده‌بێت'' و، له بابه‌ته‌که‌دا ئاماژە بەوە دەکات: ''له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه، پیاوه ئایینییه شیعه‌کان زۆریان فه‌توای جەنگ دا، بۆ ئەوەی خه‌ڵک لەدژی داعش بچنه ڕیزی میلیشیا شیعه‌کانه‌وه و، خراپبوونی باری ئابووریش به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه وای کرد، میلیشیا شیعه‌کان زیاتر پە‌ره بستێنن.''
بە بڕوای جه‌یسۆن دیتس: ''مەترسیی پەرەسەندنی ئه‌و میلیشیایانه، ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ری شه‌ڕێکی به‌رده‌وام دروست ده‌که‌ن و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر حکومه‌تیش هه‌ڕه‌شه‌ن، چونکە حکوومه‌ت نه ده‌یه‌وێت و نەدەشتوانێت کۆنترۆڵیان بکات.'' نووسەری بابەتەکە باس لەوەش دەکات: ''دوای کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ی ڕۆژئاوای شاری مووسڵ، داعش ڕاسته‌وخۆ عێراق له‌ده‌ست ده‌دات و، میلیشیا شیعه‌کان بۆ گرفت و هه‌ڕه‌شه‌ی دژی ئاشتی دێنه پێشه‌وه.''




