٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ژمارەی کۆمەڵکوژییەکەی ئیدلب بوو بە ١٠٠ کوژراو و ٤٠٠ بریندار

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی ئیدلب ١٠٠ کوژراو و ٤٠٠ برینداری بە هۆی گازی سارین وەک دوائامار ڕاگەیاند.

هەواڵی هێزەشۆڕشگێرەکانی سووریایش کوژرانی ١٠٠کەسیان بە هۆی بۆردوومانی ڕژێمی سووریا پشتڕاست کردەوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە شارۆچکەی خان شیخونی سەربە ئیدلب دڵنیا کردەوە.

بەگوتەی سەرۆکوەزیرانی حکوومەتە کاتییەکەی شۆڕشگێڕان، ئەو فڕۆکەیەی کە گازی سارینی ڕشتووە، تەنیا ڕژێمی سووریا هەیەتی، داوایشی کرد بە بڕیارێکی نێودەوڵەتی، بەر بە کۆمەڵکوژی بگیرێ.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فڕانس پرێسیش، ئەو نەخۆشخانەیەش بۆردوومان کراوە کە بەرکەوتووانی کیمیایی تێیدا چارە دەکرێن.

هەرچی ڕوانگای سووریایە بۆ مافەکانی مرۆڤ، رایگەیاندووە، هێرشە کیمیاییەکە فڕۆکە جەنگییەکانی سووریا یان ڕووسیا ئەنجامیان داوە کە بە هۆیەوە لانی کەم ٥٨ کەس کوژراون و لە نێویشیاندا ١١منداڵ هەن. ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوی کردووەتەوە.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار