له شاری سان پترسبورگی ڕووسیا ته‌قینه‌وه ڕووی دا

ئاژانسەکان-KDP.info- كه‌مێك پێش ئێستا، له وێستگه‌ی میترۆی شاری سان پترسبورگی ڕووسیا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕووی دا و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك كه‌س كوژران و بریندار بوون.
به‌گوێره‌ی زانیاریی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی ڕووسیا، تا ئێستا 10 کەس كوژراون و 50 كه‌سیش بریندار بوون. ته‌قینه‌وه‌كان به‌هۆی دوو بۆمبی چێنراو له دوو شوێنی جیاوازی وێستگه‌كه‌دا بووه.
بەو هۆیەوە ده‌سه‌ڵاتدارانی شاره‌كه 3 وێستگه‌ی میترۆیان له شاره‌كه‌دا داخستووه.




