شێخی هۆزی جبووری، سه‌لیم جبووری له هۆزه‌که‌ی بێبه‌ری ده‌کات
__2017_04_03_h14m38s24__HK.jpg)
ئاژانسەکان-KDP.info- سکای پرێس بڵاوی کردووه‌ته‌وه، شێخی هۆزی جبووریی عه‌ره‌ب له که‌رکووک، (سه‌لیم جبووری)، سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراقی لە خۆی و هۆزه‌که‌ی بێبه‌ری کردووه.
ئه‌و بڕیارەی شێخ (مه‌سروور ئه‌لناجی جبووری) دوای هه‌ڵوێسته‌کانی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هاتووه، له ده‌نگدان دژی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای که‌کووک و به وته‌ی سه‌رۆک هۆزه‌که، ده‌بوایە (سەلیم جبووری) ڕێزی له بڕیاره‌که و له کورد بگرتایه. (شێخ مه‌سروور ئه‌لناجی جبووری) دەشڵێت: "ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی (سەلیم جبووری) له‌گه‌ڵ دابونه‌رێتی عه‌ره‌بیدا یه‌ک ناگرێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و ئازایه، با بچێت به هانای ئه‌و عه‌ره‌بانه‌وە، که له دیاله له بنده‌ستی حه‌شدی شه‌عبیدا ده‌ناڵێنن و ئازار ده‌درێن، نه‌ک له‌جیاتی ئێران بڕیار ده‌ربکات.''




