٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سکای نیوز: حزبوڵڵای عێراق هەڕەشە لە سوپای ئەمەریکا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ئاژانسەکان-KDP.info-  بەپێی هەواڵێکی کەناڵی سکای نیوز، بەشی عەرەبی، ڕێکخراوی حزبوڵڵای عێراق هەڕەشەیەکی توندی لەو هێزە ئەمەریکاییانە کردووە، کە لە چوارچێوەی هێزە نێودەوڵەتییەکاندا بەشدارییان لە شەڕی مووسڵدا کردووە.

(جەعفەر حوسێنی)، گوتەبێژی کەتائیبی موقاومەی سەر بە حزبوڵڵای عێراق ڕایگەیاندووە، ئەمەریکا بەدوای ئەوەوەیە، کە هەلێک بدوزێتەوە بۆ ئەوەی لە عێراقدا بمێنێتەوە، بۆیە هێزەکانیان بەرپەرچی ئەو هەوڵەی ئەمەریکا دەدەنەوە و ڕێ بە ''داگیرکردنی دووبارە نادەن''. ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، کە مانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لەژێر هەرناوێکدا بێت، بە مانای داگیرکاری دێت و ئەوان بەوردی چاودێریی جووڵەکانیان دەکەن و چاوەڕێی قوناغی دوای مووسڵن.

گوتەبێژی کەتائیبی موقاومەی سەر بە حزبوڵڵای عێراق، هەڕەشەی ئەوەشی کردووە، کە ئەگەر سەربازە ئەمەریکایییەکان دوای شەڕی مووسڵ لە عێراق دەرنەچن، بە چەک بەرەوڕوویان دەبنەوە.
 

هەواڵی پەیوەندیدار