٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستانئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری
دەزگاکانی پارتی

٥٠٠ خێزانی کەمدەرامەت لە حەریر، باتاس و باسرمە هاوکاری کران

سەرچاوە: KDP.info

ئاژانسەکان-KDP.info-  دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاریی پێشکەش بە ٥٠٠ خێزانی کەمدەرامەت لە حەریر، باتاس و باسرمە کرد.

ڕێکەوتی (٢٩/٣/٢٠١٧) تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەمەبەستی هاوکاریکردنی خێزانە کەمدەرامەتەکان گەیشتنە شارەدێی حەریر و پێداویستیی خۆراکییان بۆ ٥٠٠ خێزانی کەمدەرامەتی شارەدێی حەریر و باتاس و باسرمە دابین کرد.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی چالاکییەکانی خۆی بەرفراوانتر دەکات و لە داهاتوودا هاوکاریی جۆراوجۆر پێشکەشی ئاوارە، پەنابەر و کەسانی کەمدەرامەت لە هەرێمی کوردستاندا دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار