٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دادگای تورکیا، بڕیاری زیندانیکردنی بۆ ١٢ عێراقی دەرکرد

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info-  بە گومانی هەبوونی پیوەندی بە ڕێکخراوی داعشەوە، دادگای تورکیا بڕیاری زیندانیکردنی ١٢ کەسی عێراقیی دەرکرد.

ئاژانسی ئانادۆڵوی تورکیا بلاوی کردووەتەوە، بڕیاری زیندانیکردنی ئەو ١٢ عێراقییە پاش ڕاگرتنیان دێ بە هۆی گومانلێکردنیان بە هەبوونی پیوەندی لەگەڵ ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعشدا.
زیندانیکردنی ئەو عێراقییەکانە، پاش لێکۆڵینەوە بووە لەگەڵیاندا و دادگایش بڕیارەکەی دەرکردووە.

تیمەکانی دژەتیرۆر، لە ١٧ـی ئەم مانگەدا، لە هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنیندا لە ویلایەتی قیریق قەڵا، ئەو ١٢ عێراقییەی دەستگیر کردبوون.

هەواڵی پەیوەندیدار