ڕێکخراوی کۆچ: ژمارەی ئاوارەکانی مووسڵ گەیشتە ٢٨٦ هەزار کەس

ئاژانسەکان-KDP.info- ڕێکخراوی نێوده‌وڵه‌تیی کۆچ، له به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند، به‌هۆی شه‌ڕی مووسڵه‌وه تا ئێستا ٢٨٦ هه‌زار که‌س ئاواره بوون و ماڵوحاڵی خۆیان جێهێشتووە.
ڕێکخراوه‌که، ئاماژە بەوە دەکات، کە له ٢٥ی شوباته‌وه تا ئێستا ٢٧ هەزار و ٦٣٤ خێزان ئاواره بوون، که به هه‌موویان ١٦٥ هەزار و ٧٤٤ که‌سن و، دوای ئه‌وه‌ی هاووڵاتییانی ڕۆژئاوای مووسڵ ده‌ستیان به هه‌ڵاتن کرد، ئاواره بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌کەی ڕێکخراوی نێوده‌وڵه‌تیی کۆچ، گه‌وره‌ترین گرووپی ئه‌و ئاوارانه، که ٢٨ هەزار و٧٧٠ که‌سن، له بنکه‌ی ئاسمانیی گه‌یاره جێ‌یان بۆ کراوه‌ته‌وه. ئێستا له‌و بنکه فریاگوزارییه‌دا نیزیکه‌ی ٤٨ هەزار و ٩٥٩ که‌س داڵده دراون، که ٢٨ هەزار کەسیان دوای ئۆپه‌راسیۆنی ڕۆژئاوای مووسڵ ئاواره بوون.




