تره‌مپ: هێزه‌کانی ئەمەریکا له عێراق شه‌ڕێک ده‌که‌ن، که پێشتر نه‌کراوه

ئاژانسەکان-KDP.info- (دۆناڵد تره‌مپ) سه‌رۆکی ئەمەریکا له کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی سه‌ناتی وڵاتەکەیدا ڕایگه‌یاند، هێزه‌کانی ئەمەریکا له عێراق به جوانی ئه‌رکی خۆیان ڕاده‌په‌ڕێنن و به جۆرێک شه‌ڕ ده‌که‌ن، که پێشتر نه‌کراوه.
بەپێی هەواڵێکی (سی.ئێن.ئێن)، سه‌رۆکی ئەمەریکا، خوانێکی بۆ هه‌موو سیناتۆره‌کانی ئەمەریکا و هاوسه‌ره‌کانیان له کۆشکی سپی ڕێکخستووە و له‌و ئێواره‌خوانه‌دا له‌سه‌ر سیاسه‌تی نوێی ئەمەریکا قسەی کردووە و گوتوویه‌تی: ''له عێراق کاره‌کانمان زۆر به باشی به‌ڕێوه ده‌چێت.''
سەرۆکی ئەمریکا بە سەناتۆرەکانی وڵاتەکەی گوتووە: ''به‌ر له‌وه‌ی بێمه لای ئێوه گفتوگۆیه‌کی ته‌له‌فۆنیم له‌گه‌ڵ جه‌نه‌ڕاڵ (ماتیس)، وه‌زیری به‌رگری هه‌بووه و ته‌واو زانیاریم له‌سه‌ر بارودۆخی هێزه‌کانمان له عێراق لێ وه‌رگرتووه، هێزه‌کانمان له عێراق به جۆرێک دژی تیرۆر شه‌ڕ ده‌که‌ن، که پێشتر نه‌کراوه.'' (تره‌مپ) به تەسەلی ستایشی هێزه‌کانی ئەمەریکای له عێراق کردووە و گوتوویەتی: ''ته‌نیا ده‌مه‌وێت ئه‌وه بزانن.''




