٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

"لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی مووسڵەوە، نزیكەی نیو ملیۆن كەس ئاوارە بوون"

سەرچاوە: KDP.info

 

مووسڵ-KDP.info- جێگری لیژنەی ئاساییش و بەرگری لە ‌ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا ڕایدەگەیێنێت، لە سەرەتای پرۆسەی ئازادكردنی شاری مووسڵ كە لە 17ـی ئۆكتۆبەری 2016ـدا دەستی پێ كرد، تاوەكو ئێستا نزیكەی نیو ملیۆن كەس لەو شارە ئاوارە بوونە و، زیاتر لە هەزار و 500 كەسی سڤیلیش كوژراون.

 

(هاشم بریفكانی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لە دەستپێكی پرۆسەی ئازادكردنی شاری مووسڵ لە 17ـی ئۆكتۆبەری 2016ـوە تاوەكو ئێستا، نزیكەی نیو ملیۆن كەس لەو شارە ئاوارە بوونە و، دەتوانم بڵێم لە قۆناغی یەكەم و دووەمدا زیاتر لە هەزار و 500 كەسی سڤیلیش كوژراون".

 

وەك (بریفكانی) گوتی: "لە قۆناغی سێیەمدا كە ڕزگاركردنی لای ڕاستی شاری مووسڵە، تا ئێستا زیاتر لە 40 لە سەدی هاتووەتە كۆنتڕۆڵكردن كە خۆی لە 13 گەڕەكدا دەبینێتەوە، ئێستایش شەڕ لە سنووری دەورەی یەرمووك و نزیك مزگەوتی نووری و سناعەی وادی عەگاب و شوێنەكانی دەروبەری بەردەوامە  ."

 

قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی شاری مووسڵ لە 19ـی شوباتی ئەمساڵ دا دەستی پێ كردووە و تا ئێستا بەردەوامە.

 

نەشوان بەرزنجی

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار