سوپای عێراق: تەقینەوەکەی مووسڵ کاری داعش بووە
_-_Copy__2017_03_28_h14m51s19__HK.jpg)
ئاژانسەکان-KDP.info- سوپای عێراق ڕایگەیاند، ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی له مووسڵ مه‌ده‌نییه‌کانی کوشت، کاری داعش بووه، نه‌ک بۆردومانی هێزی ئاسمانیی ئه‌مەریکا.
سوپای عێراق له به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕه‌تی کرده‌وه، ئه‌و ته‌قینه‌وه‌ی ڕۆژئاوای مووسڵ به‌هۆی بۆردومانی هێزی ئاسمانیی ئه‌مەریکاوه بووبێت، به‌ڵکو به‌هۆی بۆمبێکی چێنراوی داعشه‌وه بووه. سوپای عێراق له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا، کە (وۆڵ ستریت جۆرناڵ) بڵاوی کردووەتەوە، هه‌موو ئه‌و ده‌نگوباسانه ڕه‌ت ده‌کاته‌وه، که کوژرانی ده‌یان که‌سی سڤیلی بەری ڕۆژئاوای مووسڵ به‌هۆی بۆردومانی هێزی ئاسمانیی ئه‌مەریکاوه بووبێت، به‌ڵکو به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی چێنراوی داعشه‌وه بووه.
جێی باسە، له ڕۆژئاوای مووسڵ، ته‌قینه‌وه‌یه‌ک بووه هۆی کوژرانی ده‌یان که‌سی سڤیل، که ژماره‌یان به زیاتر لە ٢٠٠ کەس مه‌زه‌نده کرا، به‌پێی وته‌ی دانیشتووانی ناوچه‌که و سه‌رچاوه‌کانی دیکه، گوترا ئەوە به‌هۆی بۆردومانی هێزی ئاسمانیی ئه‌مەریکاوه بووه. سوپای ئه‌مریکاش ددانی به‌وه‌دا نا که له‌و کاته‌دا له‌سه‌ر داوای هێزه عێراقییه‌کان بۆردومانی ئاسمانیی کردووه و لیژنه‌یه‌کی لێکۆڵینه‌وه‌ی پێکهێناوە تا به زووترین کات بڕیار بدات، ئاخۆ ئه‌و کاره‌ساته بەهۆی بۆردومانی ئه‌وانه‌وه بووه، یان نا. بەڵام پێش لیژنه ئه‌مریکییه‌که سوپای عێراق ڕایگه‌یاندووه، ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی چێنراوی داعش ئه‌و کاره‌ساته‌ی لێ که‌وتووه‌ته‌وه.




