٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە شنگال ھێرشێکی داعش تێکشکێندرا

سەرچاوە: KDP.info

 

شنگال-KDP.info-  فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال ڕایگەیاند، ئەم بەیانیی سیشەممەیە، شەش تیرۆریستی داعش خۆیان لە سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگە نزیک کردەوە، یەکێکیان خۆی تەقاندەوە و پێنجەکەی دیکەش لەلایەن پێشمەرگەوە کوژران.

عەمید(ھەکار نەھێلی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "هێرشەکە لە رۆژھەڵاتی شنگال لە نزیک کارگەی چیمەنتۆ بوو، شەش تیرۆریستی داعش ویستوویانە خۆیان لە سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگە نزیک بکەنەوە و کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدەن، بەڵام ھێزی پێشمەرگە ھەرزوو پێیانی زانیوو و تەقەیان لێ کردوون، لە ئاکامدا یەکێک خۆی تەقاندووەتەوە و پێنجەکەی دیکەش کوژراون."

ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە گوتی، لەو ھێرشەی داعشدا کە بە کوژرانی هەموویان کۆتایی هات، ھێزی پێشمەرگە ھیچ زیانێکی پێ نەگەیشتووە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار