بەهۆی چەكدارانی پەكەكەوە قوتابیانی خانەسۆر لە خوێندن دابڕاون

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری ئاسایشی شنگال رایگەیاند، لەبەر چەكدارانی پەكەكە خەڵكی خانەسۆر ئاوارە بوونەتەوە و، قوتانیانیش لەو كۆمەڵگایە دووبارە لە خوێندن دابڕانەوە.
(قاسم سمۆ) بەڕێوەبەری ئاسایشی شنگال، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "دوای ئەوەی پەكەكە لە خانەسۆر شەڕ و ئاڵۆزی دروست كرد، زیاتر لە 700 خێزانی ئەو کۆمەڵگایە کە پاش ڕزگارکردنی لە چنگی تیرۆریستان گەڕبوونەوە، جارێکی دی ئاوارە بوونەوە."
(سمۆ) دەڵێ: "ئێستا لەبەر پەكەكە قوتابیانی كۆمەڵگای خانەسۆر لە خوێندن دابڕاون، هەڵبەت كاریگەریی خراپی لەسەر پاشەڕۆژی ئەو منداڵانە دەبێت. ئێمەش لای خۆمانەوە داوا دەكەین پەكەكە لە ناوچەكە بچێتە دەرەوە بۆ ئەوەی خەڵكی ئێمە بگەڕێنەوە و، ناوچەكە ئاوەدان ببێتەوە".
رابین شێروانی




