بڵند مەلا: پەکەکە کەسوکاری پێشمەرگەی ڕۆژ دەڕفێنێت
_-_Copy__2017_03_27_h16m38s55__HK.jpg)
ڕۆژئاوای کوردستان-KDP.info- ئاسایشی پەکەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان هەڵدەکەوتنە سەرماڵی کەسوکاری پێشمەرگەی ڕۆژ و بە گوتەی (بڵند مەلا)، دوێنێشەو شەش کەسیان ڕفاندووە.
پەکەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان حوکمڕانییەکی زۆرەملێی ملیتاری دەکات و بەردەوامە لە هەڕەشەکردن لەو کەسانەی کوڕ و کچیان لەنێو پێشمەرگەی ڕۆژدان، دوێنێشەویش لە دێریکی ژمارەیەک ئەندامانی ئەنەکەسەیان ڕفاندووە.
(بڵند مەلا)، ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتیی قوتابیانی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''ئاسایشی پەکەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان شەوی ڕابردوو هەڵیکوتاوەتە سەر کەسوکاری پێشمەرگەی ڕۆژ و شەش کەسی ڕفاندووە و لێپێچینەوەی لەگەڵدا کردوون و هەڕەشەیان لێ کردوون، کە دەبێ ڕۆژئاوای کوردستان جێ بێڵن.''
(بڵند مەڵا) ناوی ئەو شەش کەسەی ئاشکرا کرد، کە بریتین لە:
یەکەم: (ئەحمەد تحلۆ)، لە ناوچەی شکرخاج.
دووەم: (مراد حاجی جەمیل)، لە ناوچەی کردمییە.
سێییەم: (ئەبوو قەهرەمان)، لە ناوچەی عەین دیوار.
چوارەم: (عەبدولڕەحمان حەمی ــ ئەبوومەروان) لە ناوچەی کربالات.
پێنجەم: (ئەحمەد شێخی)، لە ناوچەی قلدیمان.
شەشەم: (نوورەددین قاسم)، لە ناوچەی کلهی.
کارزان سەباح هەورامی




