ئه‌مەریکا لیژنه‌یه‌کی لێکۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌که‌ی مووسڵ پێک دێنێت

ئاژانسەکان-KDP.info- هێزی سه‌ربازیی ئه‌مەریکا ددانی بەوەدا نا، که له ئه‌نجامی هێرشێکی ئاسمانی بۆ سه‌ر داعش له ناوچه‌یه‌کی قه‌ره‌باڵغی شاری مووسڵ، چه‌ندین هاووڵاتیی مه‌ده‌نیی کوشتووه.
لیژنه‌یه‌کی تایبه‌تی لێکۆڵینه‌وه بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌و ڕووداوه پێک هێنراوە، هه‌رکه ئەو لیژنەیە ڕووداوه‌که‌ی پشتڕاست کرده‌وه، ده‌بێته گه‌وره‌ترین ڕووداوی گیانله‌ده‌ستدانی خەڵکی مه‌ده‌نی، له ئه‌نجامی هێرشی ئاسمانییەوە، له‌وه‌ته‌ی له ساڵی ٢٠١٤ه‌وه شه‌ڕی داعش له سووریا و عێراق ده‌ستی پێ کردووه.
به‌گوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی واشنتن پۆست، لیژنه لێکۆڵینه‌وه ئه‌مریکایییەکە، له سه‌ره‌تای ئه‌م حه‌فته‌یه‌وه ده‌ستبه‌کار بووه.
هێزی تایبه‌تیی هاوپه‌یمانان له لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی به‌راییدا، که له به‌یاننامه‌یه‌کدا ئاماژه‌ی پێ کردووه، ده‌ڵێت: ''له‌سه‌ر داوای هێزه عێراقییه‌کان، هێزی ئاسمانیی ئه‌مەریکا بۆردوومانی کردووه و له ئه‌نجامدا چه‌ندین که‌سی سڤیل گیانیان له‌ده‌ست داوه.''
هاووڵاتییانی ناوچه‌که گوتوویانه، سه‌د کەسی مه‌ده‌نی کوژراون و کرێکارانی فریاگوزاریش گوتوویانه، تەرمی ٨٣ که‌سیان دۆزیوەتەوە.




