پەکەکە هەرێمی شارەزووری دروست کردووە

هەڵەبجە-KDP.info- له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و شاره‌زوور، په‌كه‌كه هه‌رێمی شاره‌زووری دروست كردووه له ڕێگه‌ی لقه‌كانیه‌وه منداڵان له‌خشته ده‌بات و ده‌یانكاته چه‌كدار، دواتر ده‌یاننێرێت بۆ قه‌ندیل و شنگال، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانیی دایك و باوكانی منداڵه‌كانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
(ئه‌رده‌لان ئه‌حمه‌د)ی چالاکوان و چاو‌دێر بۆ ماڵپه‌ڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشکرای کرد "له سنووری شاره‌زوور و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، په‌كه‌كه هه‌رێمی شاره‌زووری ڕاگه‌یاندووه، چه‌ندین باره‌گایان كردووه‌ته‌وه له‌ژێر ناوی جۆراوجۆردا و كاری ڕێكخستن ده‌كه‌ن؛ ئەوان منداڵان له‌خشته ده‌به‌ن و ده‌یانكه‌نه چه‌كدار و دواتر ده‌یاننێرن بۆ قه‌ندیل و شنگال."
بە گوێرەی زانیارییەکانی (ئه‌رده‌لان ئه‌حمه‌د)، بوونی ئه‌م باره‌گایانه‌ی په‌كه‌كه کە له‌ژێر ناوی جۆراوجۆرەوەن، مه‌ترسییه بۆ سه‌ر پاشەڕۆژی نه‌وه‌ی نوێ كه به فیكرێكی توندڕۆ و چه‌كداری په‌روه‌رده‌یان ده‌كات و دواتر به‌گژ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیانەوە دەنێ.
ئه‌و ده‌ڵێت "دایك و باوكانی ئه‌و منداڵانه هاواریان لێهه‌ڵساوه له‌ده‌ست ئه‌م باره‌گایانه‌ی په‌كه‌كه، ئاخر دەزانن منداڵه‌كانیان له‌خشته ده‌به‌ن و نایه‌ڵن جارێکی دی كه‌ش چاویان پێیان بكه‌وێته‌وه. نموونە زۆرن، من باسی دۆستێكی خۆم دەخەمە ڕوو، كوڕه‌كه‌ی كه (15) ساڵه له ڕێگه‌ی ئه‌و باره‌گایانه‌ی په‌كه‌كه‌وه چه‌كدار كراوه و نێردراوه بۆ قه‌ندیل، باوکەکە ڕۆیشتووه كوڕه‌كه‌ی ببینێت، بەڵام ڕێیان پێنه‌داوه، ته‌نانه‌ت گوتوویه‌تی لە دووریی (50) مه‌ترەوە بهێڵن بیبینێ، به‌ڵام ڕه‌تیان كردووه‌ته‌وه پێشانی بده‌ن."
ئەو چالاکوان و چاودێرە جەخت دەکاتەوە "حكوومه‌تی خۆجێی و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئه‌م سنوره چاوپۆشی له هه‌ڵسوكه‌ته‌كانی باره‌گاكانی په‌كه‌كه ده‌كه‌ن، له كاتێكدا مۆڵه‌تی فەرمییان نییە لە كردنه‌وه‌ی باره‌گاکانیان، ته‌نانه‌ت بەرپرسانی ئه‌و باره‌گایانه ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه مۆڵه‌تی كاركردن وەربگرن، چونکە وەک خۆیان دەڵێن، باوڕیان به حكوومه‌ت و یاساکانی و ئاڵای كوردستانیش نییه."
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی




