٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سەرۆكکۆماری ئێران سەردانی ڕووسیا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

 

هه‌ولێر-KDP.info-  بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌، سەرۆککۆماری ئێران سەردانی ڕووسیا بکات. ئاژانسی فارس بڵاوی کردەوە کە (حەسەن ڕۆحانی) سەرۆککۆماری ئێران بە سەرۆکایەتیی شاندێکی حکوومەت سەردانی مۆسکۆ دەکات و سبەی سێشەممە لەگەڵ (ڤلادیمر پۆتین) سەرۆکی ڕووسیا و بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆ دەبێتەوە.

هەر لەو بارەیەوە باڵیۆزی پێشووتری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، دەڵێت سەردانی سەرۆکی ئێران بۆ ڕووسیا نیشانەی پتەوتربوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەوردوو وڵاتە.
(جۆن بۆڵتن) باڵیۆزی پێشووتری ئەمریکا لە یوئێن دەربارەی سەردانەکەی ڕۆحانی بۆ مۆسکۆ ڕایگەیاندووە کە "ئێران و ڕووسیا لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا پەیوەندییەکی باشیان پێکروە هەبووە و پشتیوانی لە بەرژەوەندییەکانی یەکتر دەکەن و لەئێستایشدا لە سووریا و پاڵپشتیکردن لە (بەشار ئەسەد) هاوکاریی یەکتر دەکەن. لەبەر ئەوەشە کە ئەمریکا ناتوانێت لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا هاوکاریی ڕووسیا بکات."

هەواڵی پەیوەندیدار