371 منداڵه شەهیدی سنووری رانیە هاوکاری کران

ههولێر-KDP.info- قۆناغی سێیەمی پرۆژەی چاودێریی ئازیزان چووتە بواری جێبەجێکردنەوە و لەم قۆناغەدا 5 هەزار منداڵ شەهیدانی دەستی داعش لەسەرتاسەری کوردستاندا بە سپۆنسەری وڵاتانی کوێت و سعوودیە مانگانە هاوکاری دەکرێن.
ئهمڕۆ 26ی ئاداری 2017، مووچەی مانگانەی 371 منداڵە شەهید لە سنووری قەزای رانیە لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە دابەش کرا.
پرۆژەی چاودێریی ئازیزیان، لە ساڵی 2011 لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە بەمەبەستی پشتیوانیکردنی ماڵی منداڵانی بێباوک لە سەرتاسەری کوردستاندا بە هاوکاریی مانگی سووری ئیماراتی دامەزراوە و، هەتا ئێستا 17 هەزار منداڵی بێباوک لەو پرۆژەیە سودمەند بوون.




