لە سێ رۆژدا، 1041 ئاوارەی نوێ گەیشتوونەتە کەمپی نێرگزلی

ههولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بەردەوامە لە پێشوازیکردنی ئاوارە نوێیەکان لە کەمپی نێرگزلی و لە سێ رۆژی رابردوویشدا، 1041 ئاوارەی نوێ روویان لە کەمپەکە کردووە.
ئەمڕۆ 26/3/2017، ژمارەی ئاوارە نوێیەکانی سێ رۆژی رابردوو گەیشتە 1041 كهس، کە بە هۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی بەری راستی پارێزگای نەینەواوه روویان لە کەمپی نێرگزلی لە سنووری هەرێمی کوردستان کردووە.
لهوچوارچێوهیهشدا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەڕێوەبەری کەمپی نێرگزلی لە ئەستۆدایە و بە باشترین ستانداردی نێودەوڵەتی، پێشوازیی لە ئاوارەکان دەکات و پێداویستییە سەرەتاییەکانی وەکوو (جلوبەرگ، دۆشەک و بەتانی و رایەخ و پێداویستی ناوماڵە)یان بۆ دابین دەکات.
هەر لەگەڵ هاتنی ئاوارەکان خواردنی گەرم لە لەلایەن تیمێکی دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە پێشکەشی ئاوارە نوێیەکان دەکرێت، دواتر شوێنییان بۆ دابین دەکرێت.




