٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەڵسووڕاوێکی گۆڕان ده‌یه‌وێ هێزی چەکدار پێك بێنێ؛ ئیداره‌ی سۆران قبووڵی نییه‌

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  هەڵسووڕاوێکی بزووتنەوەی گۆڕان هەوڵ بۆ چەکدارکردنی هێزێک دەدات، كه‌ له‌ به‌غداوه‌ كۆمه‌ك دەکرێت و ئیداره‌ی حكوومه‌تیش لە ناوچه‌كه‌ هۆشداریی پێ داوە.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، (سەردار عومەرئاغا سورچی)، هەڵسووڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان هەوڵ بۆ دروستکردنی هێزێکی چەکدار دەدات و وەک خۆی ڕاگەیاندووە، پارە و هاوکاریی لە حکوومەتی عێراقەوە وەردەگرێت و دەیەوێت ئەو هێزە لە سنووری ناوچەی خەلیفان دروست بکات.

(کرمانج عیزەت)، قایمقامی قەزای سۆران بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''بە هیچ شێوەیەک ڕێ بە هیچ هێزێک نادرێت لە دەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگە و هەرکەسێک ئەوە بکات ڕووبەڕووی یاسای دەکەینەوە.'' هەروەها گوتی: ''ئەو کەسەی ناوی هاتووە، هەوڵی داوە کارێکی لەو شێوەیە بکات، بەڵام ئاگادارمان کردووەتەوە، کە دەبێت لە چوارچێوەی ڕێنماییی یاساکان دەرنەچێت، دەنا ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.''

قایمقامی قەزای سۆران ئەوەشی گوت، کە تێناگەن بۆ لەو سنوورە هەوڵ بۆ دروستکردنی هێزی چەکدار دەدرێت، لەکاتێکدا ئاسایش و پۆلیس و پێشمەرگەی لێیە.

کارزان سەباح
 

هەواڵی پەیوەندیدار