حەشدی شەعبی: ئێران هاوکاریی ماددیی چەکداریمان دەکات

ههولێر-KDP.info- سەرچاوەیەکی سەربازی لە بزووتنەوەی النجباء کە بەشێکە لە حەشدی شەعبیی عێراق ڕایگەیاند، ئەوان چەک و هاوکاریی ماددی لە ئێران وەردەگرن و ئەو هاوکارییانەش بە شێوەیەکی فەرمییە، چونکە لەسەر داوای حکوومەتی عێراق دەکرێن.
لە بەرنامەی (خط المتصل)ی کەناڵی ئەلسومەریەدا، (نەسر ئەلشەمەری) جێگری سەربازیی بزووتنەوەی النجباء ڕایگەیاندووە، (حەیدەر عەبادی)ی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەهیچ شێوەیەک لە دیدارەکانیدا لەگەڵ (دۆناڵد ترەمپ) سەرۆکی ئەمریکا داوای هەڵوەشاندنەوە یان تێکەڵکردنی حەشدی شەعبی لەگەڵ لایەنێکی دیکەی نەکردووە.
(ئەلشەمەری) دەڵێت، ئێران بەشێوەیەکی فەرمی هەماهەنگی لەگەڵ عێراق دەکات، ئەو هەماهەنگییەش لەسەر داوای حکوومەتی عێراق دەکرێت، لە چوارچێوەی هەماهەنگییەکاندا ئێران چەک و تەقەمەنی و هاوکاریی سەربازیمان پێشکەش دەکات.




