٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

٣٠٠ خێزانی خانەسۆر لە ترسی پەکەکە ناوێرن بگەڕێنەوە

سەرچاوە: KDP.info

سنوونێ-KDP.info-  بەڕێوەبەری ناحیەی سنوونێ دەڵێت، لە ترسی پەکەکە ٣٠٠ خێزانی خانەسۆر ئاوارەی سەرچیای شنگال بوونە و ناوێرن بگەڕێنەوە.

(نایف سەیدۆ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''دوای ڕووداوەکەی خانەسۆر، کە پەکەکە ھێرشی کردە سەر ھێزی پێشمەرگە، ژمارەیەک خێزان لە سنوونێ و زیاتر لە٣٠٠ خێزانی دیکەش لە خانەسۆر، جارێکی دیکە ئاوارە بوون و چوونە سەرچیای شنگال. ئێستا خەڵکەکەی سنوونێ ھەمووی گەڕاونەتەوە و ھێزی پێشمەرگە دەیانپارێزێت، کەچی خەڵکی خانەسۆر لەبەر ئەوەی پەکەکەی لێیە، یەک خێزانیشیان تا ئێستا نەگەڕاوەتەوە و ناوێرن بگەڕێنەوە و دەڵێن، تا پەکەکەی لێ بێت، ناگەڕێنەوە.''

(نایف سەیدۆ) گوتیشی: ''خانەسۆر گەورەترین کۆمەڵگای شنگالە و پێشتر ٣١ ھەزار کەسی تێدا بووە، کەچی تا ئێستا ھەزار کەس نەگەڕاونەتەوە و تا پەکەکە لە ناوچەکەیاندا بێت، ئامادە نین بگەڕێنەوە، چونکە بە مەترسیی بۆ سەر ژیانی خۆیانی دەزانن.''

بڵند ئیبراھیم  

هەواڵی پەیوەندیدار