٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"سێشەممەی دابێ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەنگ بۆ هەڵکردنی ئاڵا دەدات"

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک-KDP.info-  ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، (ئەحمەد عەسکەری) دەڵێت، سێشەممەی دابێ، دەنگ بۆ هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە دامودەزگاکانی کەرکووکدا دەدرێت.

(ئەحمەد عەسکەری)، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''لە کۆبوونەوەی سێشەممەی دابێدا، ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک دەربارەی ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەسەر دامودەزگا حکوومییەکانی کەرکووک دەنگ دەدات.''

(ئەحمەد عەسکەری) گوتیشی: ''ئێمەی کورد، ھەمووان لەسەر ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان یەکدەنگین و وەک لیستی برایەتی دەنگی پێ دەدەین، کە لە ئەنجوومەن زۆرینەین و پەسندکردنی بڕیارەکە دەنگی پێویست بەدەست دێنێت، چونکە پەسەندکردنی ئەو بڕیارە، پێویستی بە ٢١ دەنگ ھەیە و ئێمەش ٢٦ دەنگمان ھەیە و بە لانی کەمەوە ٢٤ ئەندام لەو کۆبوونەوەیەدا بۆ دەنگدان لەسەر بڕیارەکە ئامادە دەبن.''

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار