چاودێرێكی سیاسی: پێویسته یه‌كگرتووی ئیسلامی هه‌ڵه‌دنی سزا بدات

سلێمانی-KDP.info- چاودێرێكی سیاسی ده‌ڵێت، پێشنیازه‌كانی (ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی) سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی كوردستان، مه‌ترسییه بۆ سه‌ر یه‌كگوتاری و یه‌كڕیزیی لایەنەکان و له به‌رژه‌وه‌ندیی دووژمنانی گه‌لی کوردە؛ گوتیشی، ته‌نها دوژمنانی گه‌ل بیریان له بیرۆكه‌ی له‌و شێوه‌یه كردووه‌ته‌وه، كه دووبه‌ره‌كی له نێوان هه‌ولێر و سلێمانیدا دروست بكه‌ن.
(ڕەهێڵ جاف) چاودێری سیاسی بۆ ماڵپه‌ڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند "ئێمه‌ی گه‌لی كورد عه‌وامێكه ده‌ست و په‌نجه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌مجۆره لێدوانانه نه‌رم كردووه، كه كه‌سانێكی له ئاستی به‌رپرسیاره‌تیدا لێدوانی دژ به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی جه‌ماوه‌ری كوردستان بده‌ن، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه ئه‌و كه‌سانه‌ی دژی خواستی نه‌ته‌وه‌یی جووڵانه‌ته‌وه و سزا نه‌دراون؛ بۆیه پێویسته ئه‌و جۆره كه‌سانه سزای یاسیای بدرێن."
ئەو چاودێرە سیاسییە بە پێویستی زانی، لەبارەی وەها لیدوانێک داواکارییەک ئاراستەی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بات و گوتی "داواكارم یه‌كگرتووی ئیسلامی، له‌سه‌ر پێشنیازی (هه‌ڵه‌دنی) له بڕینی نه‌وت و كاره‌با له هه‌ولێر و دهۆك و نانه‌وه‌ی دووبه‌ره‌كی، سزای سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كه‌ی بدات، كه پێم وایە لێدوانه‌كانی ئه‌و به‌رپرسه‌یان له‌گه‌ڵ رایه‌كانی یه‌كگرتوو یه‌كانگیر نییە."
(ڕەهێڵ جاف) ده‌ڵێت "پێشنیازه‌كانی (ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی) هیچی فه‌رق نییه له بڕیاره چه‌وته‌كانی(مالیكی) كه بڕینی بوجه‌ی هه‌رێمی كوردستان گرینگ‌ترینیان بوو."
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی




