ناوچه گه‌شتیارییه‌كان جمه‌یان دێت له گه‌شتیاری عێراقی و ئێرانی

سۆران-KDP.info- به‌ڕێوبه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گه‌شتوگوزاری سۆران ڕایگه‌یاند، هه‌زاران گه‌شتیار سه‌ردانی شوێنه گه‌شتوگوزارییه‌كانی ناوچه‌كه‌یان كردووه و، له‌م مانگه‌دا 23 هه‌زار گه‌شتیاری ئێرانی هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان، لە ناوچەکانی خواروو و ناوەڕاستی عێراقیشەوە گەلێک گەشتیاری عەرەب هاتوونەتە ناوچەکە.
(بارزان محه‌ممه‌د)، به‌ڕێوبه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گه‌شتوگوزاری سۆران، بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: ''به به‌راورد لەگەڵ ڕۆژانی جەژنی ساڵی ڕابردوو، ڕێژه‌ی گه‌شتیاران زیادی كردووه، هه‌رچه‌نده كه‌شوهه‌وا ناله‌بار بوو، به‌ڵام ڕێی له هاتنی گه‌شتیاران بۆ ناوچه گه‌شتیاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان نەگرت، ئه‌مڕۆش گه‌شتیاران به‌رده‌وام سه‌ردانی شوێنه گه‌شتیارییه‌كان ده‌كەن.''
(بارزان محه‌ممه‌د) گوتی: ''لە 5 ڕۆژ پێش جه‌ژنی نه‌ورۆزەوە زیاتر له 6 هه‌زار و 300 گه‌شتیاری ئێرانی هاتبوونه هه‌رێمی كوردستان و، له‌م مانگه‌دا 23 هه‌زار گه‌شتیار له ئێرانەوە هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی له‌و جه‌ژنه‌دا به‌رچاو ده‌كه‌وت ئه‌وه بوو كه گه‌شتیارێكی زۆری عه‌ره‌ب له خواروو و ناوه‌ڕاستی عێراقەوە هاتبوونه ناوچه گه‌شتیارییه‌كان و ئه‌و ناوچانه جمه‌یان ده‌هات له گه‌شتیاری خواروو و ناوه‌ڕاستی عێراق.''
به‌ڕێوبه‌ری گه‌شتوگوزاری سۆران گوتیشی: ''كارئاسانییه‌كی زۆرمان بۆ گه‌شتیاران كردووه، هاوكارییه‌كی باشیش هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی به‌باشترین شێوه پێشوازی له گه‌شتیاران بكه‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا هەموو ڕۆژێک به‌رده‌وام شوێنه گه‌شتیارییه‌كانمان خاوێن کردووەتەوە.''
ڕابین شێروانی




