٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی دارایی: پێویستە خانەنشینان تا 4/4 ناوی خۆیان لە بایۆمەتری تۆمار بكەن

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info-  وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند، ئەو خانەنشینانەی تا ئێستا ناویان لە سیستەمی بایۆمەتری تۆمار نەكردووە، لەبەر هەر هۆكارێك بێت، پێویستە لە رۆژی (26/3/2017 تا 4/4/2017)، ناوی خۆیان لە سیستەمی (بایۆمەتری) تۆمار بكەن.

بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ناردووە، ئاگاداری ئەو خانەنشینانە دەكاتەوە، كە تاكو ئێستا خۆیان لە سیستەمی بایۆمەتری تۆمار نەكردووە، لەبەر هەر هۆكارێك بێت، پێویستە لە رۆژی (26/3/2017 تا 4/4/2017)، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی خانەنشینی بكەن، بە مەبەستی وەرگرتنی فۆڕمی (بایۆمەتری)ـی تایبەت بە مووچەكانیان و خۆتۆماركردن لە سیستەمی (بایۆمەتری).

وەزارەتی دارایی ڕوونیشی كردووەتەوە، پێویستە خانەنشینان ناسنامەی باری شارستانییان (فسفۆڕ)ـی بێت، یاخود كارتی نیشتیمانییان هەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار