سەڵاح بەدرەدین: په‌كه‌كه به‌ڵایه بۆ كورد و ده‌بێ بوه‌ستندرێ

رۆژئاوای کوردستان-KDP.info- (سەڵاح بەدرەدین) سیاسەتوانی رۆژئاوای کوردستان دەڵێت، پەکەکە جگە لەوەی رۆژئاوای کوردستانیان تێکداوە، دەیانەوێت کێشە بۆ باشووری کوردستانیش بنێنه‌وه و، بوونەتە بەڵایەک بۆ کورد، جا له‌به‌رئه‌وه ده‌بێ خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان، دژ به‌و زوڵمه‌ی پەکەکە بوه‌ستنه‌وه و چیی دی لێیان قه‌بووڵ نه‌كه‌ن.
ئه‌و سیاسه‌توانه‌ی رۆژئاوای کوردستان بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "دۆخی رۆژئاوای کوردستان زۆر ئاڵۆزە، دەستەڵاتداریی په‌كه‌كه له ڕۆژئاوای كوردستان کاری بووه‌تە زوڵمکردن لەو خەڵکە کە لە سەردەمی رژێمی سووریا بەوشێوەیە نەبووە؛ خه‌ڵكێكی زۆریان دەستگیر کردووە، خه‌ڵك ده‌رده‌كه‌ن و، ڕێگریی له چالاكیی سیاسی و مه‌ده‌نیی ڕێكخراوه‌یی ده‌كات، هه‌ر به‌م نه‌ورۆزه، نه‌یهێشت خه‌ڵكی ئازادانە جەژنی نەورۆز ساز بکەن و رێگریان لێ کردوونە، خۆی زۆر كاروكرده‌وه‌ی دیكه هه‌ن كه پێویستە چارەسەر بكرێن و ئەو دۆخە هه‌ر وا نه‌مێنێته‌وه و ئەو خەڵکەی ڕۆژئاوا لەو زوڵمە رزگار بکرێن.''
به‌گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه سیاسی و ڕۆژنامه‌وانیانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه نزیكه‌ی نه‌وه‌ت له سه‌دی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان بە دەستەڵاتدارێتیی پەیەدە رازی نینە، (به‌دره‌دین) به پێویستی ده‌زانێ بۆ ده‌ربازبوون له‌و قۆناغه سته‌مكارییه‌ی په‌كه‌كه و چارەسەری ئه‌م كێشه‌یه، خەڵکی سەربەخۆ و گەنجان و چالاكوان و پارتە سیاسییەکان هاوهه‌ڵوێست و یه‌كده‌ست بن و چیی دی ئه‌م غه‌در و ناهه‌قییه‌ی په‌كه‌كه قه‌بووڵ نه‌كه‌ن، ئه‌و باوه‌ڕی وایه ''جیا له شۆڕشی سیاسی و مه‌ده‌نی، پێویستە شۆڕشی چه‌كدارییش به‌رپا بكرێت، خۆ ئه‌گه‌ر په‌یه‌ده له ڕۆژئاوای كوردستان كه له راستیدا هه‌ر په‌كه‌كه‌یه، له‌و زوڵمه‌یان به‌رده‌وام بن، بەرانبەریان بوەستنه‌وه و لێیان قه‌بووڵ نەکەن.
بۆ ئه‌م به‌زۆر خۆسه‌پاندن و دیكتاتۆریه‌ته‌ی په‌كه، پێشنیازی به‌ستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد ده‌كات، بۆ ده‌ربازبوون له‌و دۆخی ڕۆژئاوای كوردستان به هۆی سیاسه‌تی دوژمنكارانه‌ی په‌كه‌كه تێیكه‌وتووه، كه ده‌یه‌وێ باشووریش به هه‌مان ده‌رد ببات.
ئاماژه به تاكڕۆیی و سیاسه‌تی دیكتاتۆریانه‌ی په‌كه‌كه، (سه‌ڵاح بدرەدین) راشكاوانه ده‌ڵێ، ''بەڵایەکی گەورە بۆ کوردستانی سووریا دروست بووە، ئاخر کەس نازانێت داھاتووی ئه‌و پارچه‌یه‌ی کوردستان لەژێر دەستی ئەو دەستەڵاتە دکتاتۆرەی سەر بە پەکەکە کە مەرجعیان لە قەندنیلە و ئەجیندای دەرەکی جێبەجێ دەکەن، چۆن ده‌بێ و چیی لێ دێ.''
جه‌ختی كرده‌وه، ''ئەمانە بۆ کورد کار ناکەن، بەڵگەش ئه‌وه‌یه كه لە باشووری کوردستان سەرکەوتنی گەورە بەدەست ھاتوون، كه‌چی ئه‌وان دەیانەوێت رێگری لێ بکەن و بەربەرست بۆ ھەرێم دروست دەکەن، ئه‌وان ده‌بینن كه (سەرۆک بارزانی) لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی رۆڵێکی گەورەی ھەیە و پرۆژەی سەربەخۆیی بەدەستەوەیە، هاتوون و دەیانەوێت کێشە بۆ ئەو پڕۆژەیه دروست بکەن.''
بڵند ئیبراھیم




