چالاکوان و رۆشنبیرانی رۆژئاوا داوای دەرکردنی پەکەکە دەکەن

رۆژئاوای کوردستان-KDP.info- له ڕاگه‌یێندراوێكدا كه واژۆی 800 چالاکوان و رۆشنبیر و سیاسی و ئەکادیمیانی ڕۆژئاوای كوردستانی به‌سه‌ره‌وه‌یه، داوای دەرکردنی هێزەکانی سەر بە پەکەکە دەکەن لە رۆائاوای کوردستان.
له‌وباره‌وه (عبدۆ خەلیل) نووسەر و رۆژنامەوان، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، ده‌مێكه و به تایبه‌ت به‌م دواییه، هێزە بڕیاربه‌ده‌سته‌کانی ڕۆژئاوای كوردستان كه له‌ژێر ناوی جیاجیان و هه‌موویشیان سه‌ر به پەکەکەن، كرده‌ی تیرۆریستی لە رۆژئاوای کوردستان دەکەن.
ئه‌و گوتی، ئه‌وان(په‌كه‌كه) تۆمارێکی پڕ لە پێشێلکارییان هەیە؛ له‌به‌ر ئه‌وه لە ڕاگه‌یێندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌و كرده‌وه تیرۆریستیانه دراوه كه پەکەکە ئه‌نجامیان دەدات له‌وانه:
- سەربازی زۆره‌ملێ به جیاوازیی تەمەنه‌كانه‌وه
- رفاندنی منداڵ و به‌سەربازكردنی منداڵ
- سه‌پاندنی باج و فه‌رمان
- ڕێنه‌دان به گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی بۆ زێدی خۆیان
- قەدەغەکردنی راگەیاندنی ئازاد
- سه‌پاندنی سیستەمی فێرکردنی ئایدیۆلۆژی
- سیاسەتی برسیكردن و کۆنترۆڵکردنی گەل
- دەستگیرکردن و ئەشکەنجەدانی ئەو کەسانەی ئۆپۆزسیۆنن و جیاوازتر له‌وان بیر ده‌كه‌نه‌وه.
کاروان باعەدری




