سەرۆكایەتیی هەرێم ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییەكەی شاری لەندەن دەكات

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان وێڕای ئیدانه‌كردنی كرده تیرۆریستییه‌كه‌ی له‌نده‌ن، هاوخه‌میی خۆی به گیانله‌ده‌ستدانی چوار كه‌س و برنیداربوونی 20ی دیكه راده‌گه‌یێنێ.
ده‌قی په‌یامی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان:
ڕۆژی چوارشەممە 22ـی 3ـی 2017, لە ئەنجامی هێرشێكی تیرۆریستی لە نزیك باڵاخانەی پارلەمانی بریتانیا پۆلیسێك و سێ هاووڵاتی گیانیان لە دەست دا و بیست كەسی دیكەیش بریندار بوون.
زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو كردەوە تیرۆریستییە دەكەین كە ژیان و ئاسوودەیی هاووڵاتیانی كردووەتە ئامانج. لە هەمانكاتیشدا سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیانی ئەو هێرشە دەكەین و هیوای چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
22ـی 3ـی 2017




