هاتنی ئاوارەی نوێ بۆ کەمپی نێرگزلی بەردەوامە

هه‌ولێر-KDP.info- بەهۆی بەردەوامیی شەڕی تیرۆریستانی داعش و ئاڵۆزی و خراپیی باری ژیان لە ناوچە تازە ئازادکراوەکاندا، رۆژانە ژمارەیەکی زۆر ئاواری نوێ روو لە کەمپەکانی سنووری هەرێمی کوردستان دەکەن.
دوێنێ یەکەم رۆژی ساڵی نوێی کوردی 21ی ئاداری 2017، دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێشوازیی لە هاتنی 200 ئاوارەی نوێ لە کەمپی نێرگزلی کرد و دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێداویستییە سەرەتاییەکان بۆ تازە ئاوارەکان دابین دەکات و هەر لە سەرەتای هاتنیانەوە خواردنی گەرمییان پێشکەش دەکرێت.
له درێژه‌ی لێشاوی هاتنی ئاواره‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا، ئه‌مڕۆ 22/3/2017 نزیکەی هه‌زار كه‌سی تر روویان له سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد و له كه‌مپی نێرگزلی نیشته‌جێ كران و له‌لایه‌ن تیمه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانییه‌وه ناونووس كران و هاوكات ژه‌مه‌خواردنی گه‌رم و پێداویستیی ناوماڵه و جلوبه‌رگیان به‌سه‌ردا دابه‌ش كرا.
جێگای ئاماژەیە کەمپەکانی سنووری ئیدارەی عێراقی، شوێن و جێگایان بۆ ئەو ژمارە زۆری ئاوارەکان نەماوە و هەر ئەمەش بووەتە هۆکار کە ژمارەیەکی ئێجگار ئاوارە روو لە کەمپەکانی سنووری هەرێمی کوردستان بکەن.





