سرینی: عێراق هەشت ملیار دۆلاری لە ژاپۆن وەرگرتووە کەچی ژێرخانەکەی بەرەو داڕمان دەچێت
_-_Copy__2017_03_20_h15m18s25__HK.jpg)
بەغدا-KDP.info- ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، (سیروان سرینی) دەڵێت، عێراق بە قیست و بەخشین بڕی ٨ ملیار دۆلاری لە ژاپۆنەوە پێ گەیشتووە، کەچی ژێرخانی ئابووریی عێراق بەرەو داڕمان دەچێت.
(سیروان سیرینی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "له ڕۆژی 21/1/2017 تاكو 29/1/2017، وه‌كو سه‌رۆكی شاندی لیژنه‌ی په‌روه‌ردەی ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌رانی عیراق له‌سه‌ر داوای ڕێكخراوی جایكای ژاپۆن، سه‌ردانی وڵاتی ژاپۆنمان كرد، له‌و سه‌ردانه مه‌یدانییه‌ماندا بۆمان ده‌ركه‌وت، كه مێژووی پێوه‌ندیی نێوان ژاپۆن و حكوومه‌تی فیدراڵی بۆ نیزیكه‌ی هه‌شتا ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه، کە له سالی 2003ەوە تا ئیستا حكوومه‌تی ژاپۆن بڕی هه‌شت ملیار دۆلاری وه‌كو قه‌رز و به‌خشین بە حكوومه‌تی عێراق داوە.''
(سیروان سیرینی) گوتی: ''له (2003)ەوە تا ئێستا نیزیكه‌ی (12000) دوانزه هه‌زار به‌رپرس و فه‌رمانبه‌ری حكوومه‌ت له تێكڕای سێکتەرە جیاكانەوە بانگهێشت كراون بۆ ژاپۆن، کە لە‌نێوانیایدا (مالیكی)، سەرۆکوەزیرانی پێشوو دووجار براوه‌ته ئەو وڵاتە.''
(سیروان سیرینی) دەشڵێت: ''له پێوه‌ندییە هەشتا ساڵانەکانی نێوان عێراق و ژاپۆندا بۆمان روون بووەتەوە، كه ژاپۆن زۆر به‌خیرایی به‌ره‌و لووتكه‌ی داهێنان و پێشڤه‌چوون هه‌نگاوی ناوه، بەڵام عێراق وێڕای ئەوەی کە نەیتوانیوە سوود لەم پێوەندییە وەربگرێت، گەڕاویشەتەوە بۆ سەردەمی دواکەوتوویی و نەیتوانیوە ژێرخانی خۆی بنیات بنێتەوە و پێش بکەوێت و بەپێچەوانەوە لە هەموو سێکتەرەکاندا بەرەو دواوە دەگەڕێتەوە و ژێرخانەکەی بەرەو داڕمان دەچێت.''
کارزان سەباح هەورامی




