هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەردەوامن

ههولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی، له کەمپەکانی دیبەگە، خانكێ و شارهدێی ڕهبیعه، جلوبەرگ و پێداویستیی ناوماڵە، پێڵاو و پێداویستیی تەندرووستی و پێداویستیی خاوێنکەرەوەیان بەسەر خێزانەکاندا دابەش کرد.
دوێنێ 19ی ئاداری 2017 لە کەمپەکانی دیبەگە جلوبەرگ بۆ 287 خێزانی ئاوارەی کەمپەکانی دیبەگە لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و BHHF دابەش کرا.
هەر لەهەمان رۆژدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، پێداویستیی ناوماڵەی بۆ 287 خێزانی دیکەی کەمپەکانی دیبەگە دابین کرد.
کەمپەکانی دیبەگە دەکەونە سنووری پارێزگای هەولێر و تایبەتن بە ئاوارەکانی پارێزگای نەینەوا و دەورووبەری کە بەهۆی شەڕی تیرۆریستانی داعشەوە ئاوارە بوون.

پێڵاو و پێداویستی تەندرووستی بۆ کەمپی خانکێ دابین کرا
دەزگای خێرخوازی بارزانی بەردەوامە لەسەر دابەشکردنی هاوکارییەکان بەسەر ئاوارە و پەنابەرەکاندا ، ئەمڕۆ ڕێکەوتی 19/3/2017 بەهەماهەنگی لەگەڵ گرووپی حوسێن حەسەن لە سویسرا، دەزگای خێرخوازی بارزانی 592 پێڵاوی بەسەر قوتابیانی سەرەتایی قوتابخانەی خانكێدا دابهش كرد، هەروەها هەمان ڕۆژ پێداویستی و کەلوپەلی تەندرووستی بۆ بنکەی تەندرووستی کەمپی خانکێ دابین کرد.
پێداویستییەکانی خاوێنکردنەوە بەسەر 3 هەزار خێزاندا دابەش کرا
دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەردەوامە لە دابین کردنی پێداویستییە جۆراوجۆرەکانی ئاوارە و پەنابەران و بە هەماهەنگی رێکخراوی unicef پێداویستی خاوێنکەرەوەی بۆ 3000 خێزان دابین کرد.
رێکەوتی 19/3/2017 تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی رێکخراوی unicef 3000 پێداویستی خاوێنکەرەوەیان لە شارەدێی رەبیعە بەسەر خێزانەکاندا دابەشکرد.
جێگای ئاماژەیە دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە مەبەستی رێگریکردن لە ئاوارەبوونی ژمارەیەکی زیاتری خەڵکی مووسڵ و دەوروبەری، هاوکارییەکانی بە هەماهەنگی رێکخراوە جیهانییەکان دەگەیەنێتە ناوچە تازە ئازادکراوەکان.





