فوئاد حوسێن سەرەخۆسی لە نەوشیروان مستەفا دەکات

هەولێر-KDP.info- سهرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی ھەرێمی كوردستان پهیامی هاوخەمی ئاراستەی (نەوشیروان مستەفا) و خانهوادهی خوالێخۆشبوو (شوعله عهلی) دەکات کە ئەمە دەقەکەیەتی:
برای بەرێز كاك نەوشیروان موستەفا
بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە ھەواڵی كۆچی دوایی (خاتوو شوعمە عەلی) ھاوسەری بەرێزتانمان پێگەیشت. بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرخۆشی خۆمای ئاراستەی بەرێزتان و ئەندامانی خانەوادە و خزم و كەسوكارتان دەكەین، لە خوای گەورە داواكارین خوالێخۆشبوو بخاتە بەر رەحمەتی خۆی و جێگای بەھەشت بێت و، سەبر و ئارامی بداتە بەرێزتان و دوایین ناخۆشی خانەوادەكەتان بێت.
ھیوای سەلامەتی و تەمەن درێژیتان بۆ دەخوازین.
براتان فوئاد حوسێن
18/03/2017




