٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە بڕیار، پەکەکە نەوروۆزی لە رۆژئاوای کوردستان قەدەغە کرد

سەرچاوە: KDP.info

 

رۆژئاوای کوردستان-KDP.info-  پەکەکە لە رۆژئاوای کوردستان بڕیاری داوە، نابێت بەھۆی ھاتنی جەژنی نەورۆزەوە ئاگر لە ھیچ شارێکی رۆژئاوای کوردستان بکرێتەوە، بریارێک کە وەک نوێنەری ئەنەکەسە لە باشووری دەڵێ، ھەمان ئەو بڕیارەیە پێشتر رژێمی سووریا داویەتی.

(جەدعان عەلی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "پەکەکە بڕیارێکی دەرکردووە کە نابێت لە ھیچ شارێکی رۆژئاوای کوردستاندا لە ٢١ـی ئەم مانگەدا ئاگر بکرێتەوە و قەدەغەی کردووە، هەڵبەت ئەمە ھەمان ئەو بڕیارەیە کە پێشتر رژێمی (ئەسەد) دژی کوردان و بە بیانووی ئەوەی دۆخی ئەمنی باش نییە، دەریدەکرد."

(جەدعان عەلی) جەختی کردەوە، وەک چۆن پێشتریش پابەندی بڕیارەکانی رژێمی (ئەسەد) نەبوونە، ئەنەکەسە بەھیچ شێوەیەک پابەندی ئەو بڕیارە نابێ و ئاگری نەورۆز دەکەنەوە.

بڵند ئیبراھیم  
 

هەواڵی پەیوەندیدار