له ئه‌ڵمانیا، ئەنەکسە، دژی ڕه‌فتاره‌كانی پەکەکە خۆپێشاندان ده‌كات

دۆرتموند، ئه‌ڵمانیا-KDP.info- نوێنەرایه‌تیی ئەنەکەسە له ئه‌ورووپا، داوا لە رەوەندی کورد دەکات، لە دژی ئەو سیاسەتە خراپەی چەتەکانی پەکەکە و میلیشیاکانی لە بەرانبەر گه‌لی کورد لە سووریا پێڕۆی ده‌كات، خۆپێشاندان بکەن و ناڕه‌زایی ده‌رببرێن.
(رێزان شێخمووس) ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان- سووریا، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت: "رەوەندی کورد لە رۆژی یەکشەممە 19/3/2017، لە شاری دۆرتمۆند، خۆپێشاندانێك ساز ده‌درێت كه تێیدا ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن دژی ئەو کردارانەی کە پەکەکە لە رۆژئاوای کوردستان دەیکات، كه له گرتن و سوتاندن و دەستبەسەکردنی چەندین سەرکردەی ئەنجوومەنی نشتیمانیی کورد (ئەنەکەسە)دا خۆی ده‌بینێته‌وه.''
(رێزان شێخمووس) گوتی: ''پەکەکە ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە رۆژئاوایی کوردستان تێک داوە، ئێمه مه‌به‌ستمانه به‌م خۆپێشناندانه داوایه‌ك ئاراسته‌ی حکوومەتی ئەڵمانیا بکەین بۆ پاراستنی نێودەوڵەتیی گەلی کورد لە رۆژئاوای كوردستان، هه‌وڵه‌كانی خۆی بخاته گه‌ڕ، بۆ ئەوەی خەڵک چی دی وڵاتی خۆیان جێ نەهێڵن، هاوكات داوا ده‌كه‌ین بۆ پاراستنی ڕۆژئاوای كوردستان و گه‌لی كورد، هاوكار بێ له گێڕانه‌وه‌ی پێشمەرگە بۆ رۆژئاوای کوردستان''.
کاروان باعەدری




