ئاسایشی شنگال: پەکەکە نزیکەی 200منداڵی ئێزدییانی بردوونه‌تە قەندیل

شنگال-KDP.info- بەرێوبەری ئاسایشی شنگال دەڵێت، پەکەکە لە شنگال نزیکەی 200منداڵی کوردی ئێزدی بردوونه‌تە قەندیل و رێیش نادات کەسوکاریشیان سەردانیان بکه‌ن.
بەرێوبەری ئاسایشی شنگال (قاسم سمۆ)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "پەکەکە لە شنگال ژمارەیەکی زۆری منداڵی خوار 18ساڵیی کوردانی ئێزدی بردوونه‌تە قەندیل و چەکداری کردوونە، ک ەژمارەیان نزیکەی 200منداڵ دەبێت.''
(قاسم سمۆ) ده‌ڵێ، ئه‌گه‌رچی بەردەوام ھەوڵی گەڕاندنەوەی ئەو منداڵانە دەدەن کە پەکەکە بردوونی، بەڵام ئەوانەی كه بردوویاننەته قەندیل، دەستی ئه‌وانی ناگاتێ و گێڕانه‌وه‌یان زۆر زەحمەتە.
بەرێوبەری ئاسایشی شنگال زانیاریی دا، ''جگە لەو ژمارەیە، ژمارەیەکی زۆریشمان لە دەستی ئەوان رزگار کردوونە، مه‌به‌ستم ئه‌و منداڵانانه‌ن هێشتا لە سنووری شنگال بوونە و رادەستی کەسوکاریانمان کردوونەتەوە.''
(سمۆ) هه‌روه‌ها گوتی، پەکەکە ئەو منداڵانەی رفاندوونی، ڕێی دیداریان له‌گه‌ڵ كه‌سوكاریان لێ قه‌ده‌غه ده‌كات، ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه كه‌سوكاریان داوای گەڕانەوەیان دەکەن.
بڵند ئیبراھیم




