په‌كه‌كه ته‌نیا باره‌گاكانی رژێمی ئه‌سه‌دی دانه‌خستوون

هه‌ولێر-KDP.info- ئەندامێکی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا ده‌ڵێ، په‌كه‌كه لە رۆژئاوای کوردستان سەرجەم بارەگاکانی (ئه‌نه‌كه‌سه)ی داخستوون، ئه‌وه‌ی داینهخستوون، هیی رژێمی سووریا‌ن. گوتیشی، فه‌رمانبه‌ری هه‌ر خێزانێك پێشمه‌رگه‌ی هه‌بێ، لە کار ده‌ریده‌كه‌ن.
(د.کاوە ئازیزی) ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد-سووریا، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، ''ئه‌گه‌رچی پەکەکە سەرجەم بارەگاکانی ئێمەی لە رۆژئاوای کوردستان داخستووە. هه‌ڵبه‌ت په‌كه‌كه بەو سته‌مكارییه‌ی ناتوانێت به‌ر به خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراسیمان بگرێ، هه‌ردوێنێ لە ماڵێكدا کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی ئەنەکەسە به‌ڕێوه چوو، خۆی ئێمە پێشتریش ماڵەکانمان بۆ درێژه‌دان به خەبات به‌كار بردووه، بۆیه ئەوەی په‌كه‌كه ده‌یكات ھیچ کاریگەری له‌سه‌ر شێوازی خه‌باتی سیاسی و دیموكراسیمان له پێناو گه‌لی كورد له ڕۆژئاوای كوردستاندا نابێت.''
(د.کاوە ئازیزی) نیگه‌رانیی نه‌شارده‌وه له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی بۆ داخستن و سوتاندنی باره‌گاكانی حزبه‌كانی نێو ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانیی كورد په‌كه‌كه به‌رپای كردووه، كه‌چی بارەگاکانی رژێمی سووریا بە ئاشکرا كراوه‌ن و ناشتوانن ڕێیان لێ بگرن.
یه‌كێك له‌و سیاسه‌ته‌ی په‌كه‌كه وه‌ك گوشار بۆ سه‌ر خه‌ڵكی ڕۆژئاوا درێژه‌ی پێ ده‌دا ئه‌وه‌یه، چەکدارانی په‌كه‌كه چوونەتە سەر کەسوکاری پێشمەرگەکانی رۆژ و ئاگاداریان کردوونەتەوە، کە ئەگەر کورەکانیان واز لە ریزەکانی پێشمەرگە نەھێنن، ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ریان هه‌بێ، ئه‌وا لە کاری حکوومی و لە دامودەزگاکان دووریان دەخەنەوە و، (ئازیزی) ده‌ڵێ ''کاتی خۆی رژێمی سووریایش ئەو کارەی نەکردووە.''
بڵند ئیبراھیم




