جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه: له‌وانه‌ی دڵگران بوون داوای لێبوردن ده‌كه‌م؛ له به‌خشینی خه‌ڵات به تاقانه‌كان ده‌ستتێوه‌ردان هه‌بوو

هه‌ڵه‌بجه-KDP.info- جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه داوای لێبوردن لە هەموو ئەوانە ده‌كات كه له مه‌راسیمی ئه‌مڕۆی كاره‌ساتی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه دڵگران بوون و ڕایگه‌یاند، هەندێک بەرپرس لە هەڵەبجە و دەرەوەش، پەیوەست نەبوون به شوێنەکانیانەوە و هەندێکیان کورسی و شوێنی بەرپرسی لایەنێکی سیاسیی تریان داگیر دەکرد و، له به‌خشینی خه‌ڵات به تاقانه‌كانیش ده‌ستتێوه‌ردان هه‌بوو.
(كاوه عه‌لی) جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه، له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 16ی ئازاری 2017 له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له‌باره‌ی نیگه‌رانییه‌كانی مه‌ڕاسیمی ساڵیادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا، هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه: "له مه‌راسیمی ئه‌مڕۆدا، بەرپرس نەبووم لە دیاریکردنی شوێنى میوانه‌كان و لیژنەی تایبەت بەو بوارە هه‌بوو".
ئه‌و هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، ''بەداخەوە هەندێک بەرپرس لە هەڵەبجە و دەرەوەش پەیوەست نەبوون به شوێنەکانیانەوە و هەندێکیان کورسی و شوێنی بەرپرسی لایەنێکی سیاسی تریان داگیر دەکرد!!!! و ناوەکەیان لێ دەکردەوە!!!! و خۆیان یان کەسێکی لایەنەکەی خۆیان دادەنا...!!!! کە ئەو حاڵەتە جێگای نیگەرانی و بێ هیوایی بوو کە لە ئاستی باڵا شەڕ لە سەر کورسی(یەک سەعاتی)!!! بۆخۆی یان لایەنەکەی بوو!!''
جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه ئاشكرایشی كردووه، ''خاڵێکی تر کە پەیوەست بوو بە خۆمانەوە بەرنامە تێکدان بوو!!!....بڕیار بوو کەسوکاری شەهیدانی دەستی تیرۆر مەدالیای ڕێزلێنان ببەخشنەتاقانەکانی کیمیاباران کەچی لە ئانوساتێکدا واگۆڕا کە بابەتەکە تەواو فرق و جیاوازی و دەستێوەردانی تێدابوو.''
(كاوه عه‌لی) له كۆتایی ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا ده‌ڵێ، ''داوای لێبوردن لە کەسوکاری شەهیدان دەکه‌م کە، بڕیار بوو شوێنی شیاو بۆ ئەوان بێت و ئێمەی بەرپرسان ئەویشمان لێ زەوت کردن.''




