ڕۆیتەرز: سعوودیە ئامادەیە هێز بۆ سووریا و عێراق بنێرێت

ئاژانسەکان-KDP.info- بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، شانشینی سعوودیە ئامادەیە بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی داعش هێزی چەکداری بۆ هەریەکە لە عێراق و سووریا ڕەوانە بکات.
ئاژانسەکە ئاماژە بەوە دەکات، (ئەمیر فەیسەڵ بن فەرحان)، ڕاوێژکاری جینشینی سعوودیە، (ئەمیر محەمەد بن سەلمان) لە چاوپێکەتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی (فۆکسنیوز)ی ئەمەریکا ڕایگەیاندووە، لە واشنتۆن کۆبوونەوەیەکی گرینگ لەنێوان سەرۆک (دوناڵد ترەمپ) و جینشینی سعوودیەدا بەرێوەچووە و تێیدا بە شێوەیەکی گشتی بیروبۆچوونیان دەربارەی کۆمەڵێک پرسی ناوچەیی و جیهانی وەک یەک بووە.
ئاماژەی بەوەش کرد، کە وڵاتەکەی ئامادەیە بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوە و لەنێوبردنی داعش، هێزی چەکداری ڕەوانەی هەریەکە لە وڵاتانی عێراق و سووریا بکات.
جیگای ئاماژەپێدانە، دوێنێ، چوارشەممە، ئاژانسە هەواڵییەکانی سعوودیە ئاماژەیان بە دیداری نیوان (دوناڵد ترەمپ)، سەرۆکی ئەمەریکا و جێنشینی سعوودیە داوە، کە سەرچاوە نیزیکەکانی جێنشین بە ئاژانسەکانیان گوتووە، ئەمەریکا و سعوودیە گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنیك بۆ ئەوە ڕێ لە هەژموونی ئێران لە ناوچەکدا بگرن.




