"تورکمانەکان؛ دەبێ تەنیا پێشمەرگە لە شنگال بێت"

هەولێر-KDP.info- پارتی چاکسازیی تورکمان و فراکسیونی پێشکه‌وتووی تورکمان له پەرلەمانی کوردستان له ڕاگه‌یەنراوێكدا دەربارهى شنگال داوا ده‌كەن، حزب و لایەنه سیاسییەکانی کوردستان بارودۆخه‌که هێمن بکه‌نەوە و، پشتگیریی خۆیان بۆ حکوومه‌تی هه‌رێمى کوردستان دووپات بکەنەوە، چونکه هه‌رهێزێک له دەره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بێت، پێشێلکردنی سیاده و سەروەریی هەرێمی کوردستان و دامودەزگاکانییەتی.
ده‌قی ڕاگهیەنراوى پارتی چاکسازیی تورکمان و فراکسیۆنی پێشکه‌وتووی تورکمان له پەرلەمانی کوردستان:
جەماوەری ئازیز و خوشەویستی کوردستان!
هێز و لایەنه سیاسییەکانی کوردستان!
ئیدانه‌ی ئەو تاوانانه دەکەین، که دەبنه هۆی زەرەرمەندیی شنگال. ئەو هێزانه‌ى له دەرەوی وەزارەتی پێشمەرگه پەیڕه‌و دەکرێت، به هیج شێوەیەک یاسایی نییه، تەنیا پەیڕه‌وکردنی سیاسەتێکه له بەرژەوەندیی خەڵکی شنگال نییه، بەڵکو زیاتر زهرەرییان پێ دەگەیەنێت و، هیچ بەرهەمێکیان بۆ خەڵكى شنگال نابێت، له دواییشدا دەکەونه بەرغەزهبی گه‌ل.
داوا دەکەین، له حزب و لایەنه سیاسییەکانی کوردستان بارودۆخه‌که هێمن بکه‌نەوە و، پشتگیریی خۆیان دووپات بکەنەوە بۆ حکوومه‌تی هه‌رێمى کوردستان، چونکه هه‌رهێزێک له دەره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بێت، پێشێلکارییه به‌رانبه‌ر بە سیاده و سەروەریی هەرێمی کوردستان و دامودەزگاکان و، تاوانێکیشه دژ به هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستان به ته‌واوی پێکهاته‌کانییه‌وه، بۆیه باشترین رێگا بۆ چاره‌کردنی دۆخه‌که به هێمنی، وازهێنانه له‌م كارانه و، رێگای گفتوگۆ و دیالۆگ بگرنه‌به‌ر، چونکه شه‌ڕ به ئاشتی کۆتایی دێت، بۆیه داوا ده‌که‌ین ده‌ستپێشخه‌ر بن له هەڵوێسته نیشتمانییه‌كانیان، كه بێگومان ئەمه داخوازیی ته‌واوى گه‌له له‌م کات و ساتەدا.
پارتی چاکسازیی تورکمان و فراکسیۆنی پێشکه‌وتووی تورکمان له پەرلەمانی کوردستان
16-3-2017
نه‌شوان به‌رزنجى




