له یادى كیمیابارانیدا، حكوومه‌ت چه‌ند بڕیارێكى بۆ پاڕێزگاى هه‌ڵه‌بجه ده‌ركرد

هەولێر-KDP.info- کێشەکانی پارێزگای هەڵەبجە یەکەم بڕگەی کارنامەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بوو و، لەو چوارچێوەیەشدا چه‌ندان بڕیار دەرکران. هاوكات به پێویست زانرا په‌كه‌كه شنگال جێ بهێڵێ.
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 16/3/2017، به سه‌رۆكایه‌تیی (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوه‌زیران و به ئاماده‌بوونی (قوباد تاڵه‌بانی) جێگری سه‌رۆكوه‌زیران، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاساییی خۆی ساز دا.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكوه‌زیران له بیست و نۆیه‌مین ساڵیادی كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیددا، شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌ی به‌بیرهێنایه‌وه و هاوده‌ردی و هاوخه‌میی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری قوربانیان و گه‌لی كورستان دووپات كرده‌وه و، كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ی به برینێكی قووڵ له جه‌سته‌ی كوردستاندا ناوه‌زه‌د كرد كه هه‌رگیز بیر ناچێته‌وه.
پاشان سه‌عات 11ى پێشنوه‌ڕۆ ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران كۆبوونه‌وه‌كه‌ى وه‌ستاند بۆ ئه‌وه‌ى له ڕێوڕه‌سمی ساڵانه‌ى ئه‌و یاده‌دا بۆ ڕێزگرتن له گیانی پاكى شه‌هیدان، له‌به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیراندا به ئاماده‌بوونى هه‌موو كارمه‌ندانى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران به‌شدار بن.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا یه‌كێك له قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه به ناوی (مه‌ریه‌م هه‌ڵه‌بجه‌یی) كه یه‌كێك له‌و مناڵانه‌یه له كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌دا دایكوباك و كه‌سوكاری له ده‌ست داوه، وه‌ك سومبولێكی ئه‌و قوربانییانه و به نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌و مناڵانه، به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا كرد.
دواى كۆتاییهاتنى ڕێوڕه‌سمه‌كه، كۆبوونه‌وه‌كه به‌رده‌وام بوو، تیایدا سه‌رۆكوه‌زیران تیشكی خسته سه‌ر دواسه‌ردانی (حه‌یده‌ر عه‌بادى) سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراقی فیدرال بۆ هه‌رێمی كوردستان و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ (مه‌سعوود بارزانى) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، كه تیایدا ستایشی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقی كردووه، هه‌روه‌ها دووپاتی كردووه‌ته‌وه كه حكوومه‌تی عیراق له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی په‌كه‌كه نییه له شنگال و نابێ له‌وێ بمێنن، چونكه مانه‌وه‌یان ده‌بێته هۆی نانه‌وه‌ی پشێوی و ئاڵۆزی له ناوچه‌كه‌دا. (عه‌بادى) هه‌مان ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى له دیداریدا له‌گه‌ڵ جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران (قوباد تاڵه‌بانى) له سلێمانیش دووپات كردووه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران دووپاتى كرده‌وه كه چۆن كاتێك كۆبانێ پێویستى به هاوكاریى پێشمه‌رگه بوو، دواى ته‌واوبوونى ئه‌ركیان پێشمه‌رگه گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى سوپاسكردنى په‌كه‌كه بۆ هاوكاریكرنى هه‌رێمى كوردستان له‌و كاتانه‌دا كه پێویستى به‌و هاوكارییه هه‌بووه، به هه‌مان شێوه ئێستا ده‌بێ بگه‌ڕێنه‌وه و شنگال جێ بهیڵن، چونكه مانه‌وه‌یان ده‌بێته هۆى نانه‌وه‌ى كێشه و ئاڵۆزى.
له ته‌وه‌رى یه‌كه‌مى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران چه‌ند بابه‌تێكى ده‌ر‌باره‌ى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه تاوتوو كرد و ئەم بڕیارانه‌ى ده‌ركرد:
1- ڕاسپاردنی وەزارەتی ناوخۆ بۆ ناردنی ناوی پاڵێواراوان بۆ پێکهێنانی ئەنجوومەنی پارێزگای هەڵەبجە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران کە بەپێی ماددەی (2) لە یاسای ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجەدا، ئەندامەکانی بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران دەستنیشان دەكرێن و لایەنە سیاسییەكان لەسەر دابەشكردنی ئەندامانی ئەنجوومەنەكە لە 12/3/2017 ڕێككەوتوون و بڕیار درا، لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنى وه‌زیراندا پەسەند بکرێت.
2- جیاكردنەوەی داراییی پارێزگای هەڵەبجە لە داراییی پارێزگای سلێمانی، ئه‌وه‌ش بەپێی ماددەی (8) لە یاسای ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە كه هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكه‌ى هەرێمی كوردستان، پارێزگاكە خاوەنی بودجە و سەربەخۆییی داراییی خۆی دەبێت، یاساكەش ئەنجوومەنی وەزیرانی ڕاسپاردووە بۆ جێبەجێكردنی ئەم خاڵە.
3- ڕاسپاردنی وەزیرەکان بۆ دراسەکردنی کردنەوەی بەڕێوەبەرایتییە گشتییەکان کە تا ئێستا دەستبەکار نەبوون. بەپێی ماددەی (9) لە یاسای ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە، پارێزگاكە هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكه مامەڵه‌ى له‌گه‌ڵدا دەكرێت و سەرجەم بڕگەكانی یاسای پارێزگاكانی بەسەردا جێبەجێ دەكرێت، تا ئێستایش بەڕێوەبەری گشتی بەوەكالەت بۆ (پەروەردە، كشتوكاڵ، كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان، شارەوانییەكان، كاروباری كۆمەڵایەتی، ڕێگاوبان) و بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردە، دەستبەکار بوون.
4- سەرەڕای پەسەندكردنی به‌پارێزگابوونی هەڵەبجە بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدرالی ژمارە (568) لە 31/12/2013 و، بڕیاری تەشریعیی پەرلەمانی كوردستان ژمارە (11)ی ساڵی 1999 بۆ به‌پارێزگابوونی هەڵەبجە و بەپێی ماددەی (141) لە دەستووری عێـراق، گشت ئەو یاسایانەی لە هەرێمی كوردستان لە پێش ساڵی 2005 كاریان پێكراوە بەردەوام دەبن، به‌ڵام وێڕاى هاتنی ناوی هەڵەبجە وه‌ك پارێزگا لە یاسای بودجەی فیدرالیدا، هێشتا لەسەر ئاستی حکوومەتی فیدرال هەنگاوی پێویست نەنراوە، بەتایبەتی بۆ بابەتەكانی پەیوەندیدار بە (ناسنامەی باری شارستانی، ڕەگەزنامە، كارتی نیشتمانی، فۆرمی خۆراك، تابلۆی ژمارەی ئۆتۆمبێل) بۆ پارێزگای هەڵەبجە تا لە پارێزگای سلێمانی جیا بكرێتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش وەزیری ناوخۆ ڕا‌سپێردرا بۆ سەردان و پەیوەندیكردن بە وەزارەتی ناوخۆی فیدرالییه‌وه.
5- له‌سه‌ر پێشنیازى وه‌زیرى ته‌ندروستى، نەخۆشخانەی هەڵەبجە کە تایبەتە بە بریندارانی چەکی کیمیایی و بیناکەی تەواو بووە بكرێته‌وه و، میلاکاتی پزیشكى بۆ دابمەزرێت و بخرێتە گەڕ.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران له چوارچێوه‌ى نه‌خشه‌ڕێگاى نوێكردنه‌وه و چاكسازى له كه‌رتى داراییى گشتیدا كه دوو ساڵ پێشتر ده‌ستى پێكردووه، چه‌ند په‌یره‌و و بڕیارێكى په‌سه‌ند كرد به‌مه‌به‌ستى چاكسازى له كه‌رتى به‌ڕیوه‌بردنى باجه‌كان له هه‌رێمى كوردستان، ئه‌ویش به پێكهێنانى یه‌كه‌یه‌كى نوێ له وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى بۆ ڕێكخستنه‌وه و نوێكردنه‌وه‌ى پرۆسه و میكانیزمى وه‌رگرتنى باج به هه‌مان ڕێژه‌كانى ئێستا له گه‌وره باجده‌ران له ڕێگه‌ى به‌كارهێنانى ته‌كنه‌لۆژیاى زانیارى له بوارى كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى له‌سه‌ر باجده‌ران، گۆڕینى شێوازى خه‌مڵاندنى داهاتى باجده‌ران، كه‌مكردنه‌وه‌ى ڕۆتین به پێشكه‌شكردنى به‌ڵگه‌نامه‌كانى په‌یوندار به باج، ڕیگه‌گرتن له خۆدزینه‌وه له دانى باج و باشتركردنى خزمه‌تگوزارییه‌كانى به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى باج بۆ باجده‌ران.
ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران گفتوگۆى له‌سه‌ر نه‌خشه‌ڕیگه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مادده هۆشبه‌ره‌كان كرد و بڕیارى دا، له داهاتوویه‌كى نزیكدا به ئاماده‌بوونى هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى تایبه‌ت له‌مباره‌یه‌وه ئه‌نجام بدرێت تاكو نه‌خشه‌ڕێگاكه ببێته پڕۆژیه‌كى گشتگیر بۆ ڕێگه‌گرتن له ته‌شه‌نه‌كردنى بازرگانى و به‌كارهێنانى مادده هۆشبه‌ره‌كان له هه‌رێمى كوردستان، بۆ ئه‌مه‌ش وه‌زاره‌ته په‌یوه‌نداره‌كان ڕاسپێردران.
لە تەوەرێکی دیكه‌ى کۆبونەوەکەدا جێگری سەرۆکوەزیران باسی لە سەردانەکەی و شاندێكى یاوه‌رى بۆ ناوچەی گەرمیان و ئەنجامدانی چەند کۆبونەوەیەک لەگەڵ ئیدارەی گه‌رمیان و ده‌ركردنى چه‌ند بڕیارێکى گرینگ سه‌باره‌ت پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان و خزمه‌تكردنى هاووڵاتیانى ئه‌و ده‌ڤه‌ره، كرد. لەوبارەیەوە وەزیری ناوخۆی ڕا‌سپێردرا بۆ دیراسەکردنی دابەشکردنی میلاکاتی وەزارەتی ناوخۆ لەو دەڤەرە بۆ دابینكردنى پێداویستییه‌كانیان.
هەروەها باسی لە کەموکورتییەکانی مەرزی پەروێزخان کرد كه له چوارچێوەی ڕێکخستنەوەی ئیدارەی گشت مەرزە سنوورییەکاندا، چارەسەری کەموکورتییەکانیان بکرێت به‌تایبه‌تى له ڕووى بیناوه. جەختیشی له پێویستیى خزمەتی زیاتری گەرمیان كرده‌وه و سوپاسی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بەڕێوبەرایەتییەکانی گەرمیانی کرد کە کاری باشیان کردووە و توانیویانە خزمەت بە دەڤەرەکیان بکەن.
ئاماژەی بەوەش دا کە گەرمیان بە گشتی کێشەی نەبوونی پڕۆژه‌ى نیشته‌جێبوونیان هەیە، بەشێکی زۆری پڕۆژەکانیش له گەرمیان پێویستییان به دابینكردنى بودجە هه‌یه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران بڕیارى دا ئەو چەند پڕۆژەیەى له‌وێ وەستێنراون بخرێنه‌وە گەڕ.





